
وێنەی دۆلار - بانکی ناوەندیی عێراق
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی ئابووری شیکارییەک بۆ داتاکانی بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی عێراق دەکات و ئاماژە بە بوونی کەلێنێکی گەورە لە داهاتە گومرگییەکانی وڵاتدا دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە سیستمی گومرگیی ئێستا شکستی هێناوە و پێویستی بە گۆڕانکاریی ڕیشەیی هەیە.
لێدوانی فەرمی: مەنار عوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی ئاییندە بۆ توێژینەوە و ڕاوێژی ئابووری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە پێداچوونەوە بە داتاکانی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ماوەی نێوان ساڵانی 2019 تا 2024، بۆمان دەردەکەوێت کە کۆی گشتیی حەواڵە داراییە فەرمییەکان کە بۆ هاوردەکردن تەرخانکراون، گەیشتووەتە نزیکەی 311 ملیار دۆلار، کە یەکسانە بە 415 تریلیۆن دیناری عێراقی.
ژمارەکان وادەڵێن: لە بەرامبەردا بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی، کۆی گشتیی ئەو باجە گومرگییانەی کە لەهەمان ماوەدا کۆکراونەتەوە، لە 805 تریلیۆن دینار تێپەڕی نەکردووە. کە دەکاتە 2%ی ئەو پارەیەی بۆ هاوردەکردن تەرخان کراوە. ئەم جیاوازییە گەورەیە ئاماژەیە بۆ زیانێکی دارایی کە بەلایەنی کەمەوە بە 21 تریلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت. ئەم ژمارەیە لەسەر بنەمای تێکڕای ڕسوماتێکی گومرگیی 7% حیساب کراوە، کە دەریدەخات بڕێکی زەبەلاحی داهات بەفیڕۆ دەچێت.
پێدراوە ڕاستییەکان: کەواتە چۆن ئەوە لێکدەدەینەوە کە 415 تریلیۆن دینار بۆ هاوردەکردن لە وڵات چووەتە دەرەوە، بەڵام دەوڵەت تەنیا 8 تریلیۆنی وەک داهاتی گومرگی بەدەستهێناوە؟
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە ڕاستیدا، چیتر بوار بۆ پینەوپەڕۆکردن نەماوەتەوە. سیستمی گومرگیی ئێستا شکستی خۆی سەلماندووە و هێزی لە دەوڵەت بڕیوە.
چارەسەرەکان: بە گوتەی عوبەیدی, چارەسەریش لە دەستکارییەکی سادەی ئێرە و ئەوێدا نییە، بەڵکو لە هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتیی گومرگە بە شێوازە ئێستاکەی و گۆڕینی بە سەپاندنی باجی بەهای زیادکراو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر هەر حەواڵەیەکی دارایی کە بە مەبەستی هاوردەکردن ئەنجام دەدرێت.
كاریگەریی و لێكەوتەكان: بە گوتەی ئەو شارەزا ئابوورییە، لەگەڵ هەر تریلیۆنێک کە بەفیڕۆ دەدرێت، دەرفەتێک بۆ دروستکردنی قوتابخانەیەک یان نەخۆشخانەیەک یان تۆڕێکی کارەبا لەگەڵیدا بەفیڕۆ دەچێت. ئایا ئەم بیست تریلیۆنە دەکرا چەندێک واقیعی شار و پارێزگاکانی عێراق بگۆڕێت؟!.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






