
دیمەنی یەکێک لە ئاگرکەوتنەوەکانی سنووری هەولێر. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاشكرای دەكات، ژمارەی ڕووداوە جۆراوجۆرەكانی خنكان و سووتان و ڕووداوەكانی دیكەی پەیوەست بە كاری بەرگریی شارستانی، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو كەمی كردووە.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: لە ماوەی پێنج مانگی ئەمساڵ 570 ڕووداوی جۆراوجۆر لە جۆری ئاگركەوتنەوە و خنكان و بەربوونەوە و تەقینی غاز و سووتانی ماڵ و ڕووداوەكانی دیكەی پەیوەست بە كار و ئەركی بەرگریی شارستانی تۆمار كراوە، ئەمە لە كاتێكدایە كە ساڵی ڕابردوو تەنیا لە مانگی شەش 460 ڕووداو هەبووە، بەمەش ئەمساڵ ژمارەی ڕووداوەکان كەمیان كردووە.
- بەراوردەكە ڕوونە و ژمارەی ڕووداوەكان زۆر كەمی كردووە، هەوڵ و ماندووبوونی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی و پلانی تۆكمە و كاری تیمە گەڕۆكەكان هۆكارێكن بۆ كەمی ژمارەكان.
- لە كابینەی نۆیەمدا حكومەت گرنگیی زۆری بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی داوە، ژمارەیەكی زۆر لە ئۆتۆمبێل و كەلوپەل و پێداویستیی كاركردن بۆ تیمەكانی بەرگریی شارستانی دابین كراوە، ئەمەش هۆكاری سەرەكین بۆ سەركەوتنی بەردەوامی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە و كەمبوونەوەی ژمارەی ڕووداوەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






