پەیوەندییەکانی پەرلەمان: پێویستە عێراق پەیوەندیی لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا هەبێت
- هەواڵ
- 11 حوزەیران

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و عیزەت شابەندەر، نێردراوی سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە؛ ئاژانسی سانا
ئاڤا نیوز
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، هەبوونی پەیوەندی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و سووریا بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع "پێویستە" و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە عێراق چەندین بەرژەوەندیی لەگەڵ سووریا دا هەیە و دەبێت بیپارێزێت.
وێنە گەورەکە: دوای دەستنیشانکردنی ئەحمەد شەرع وەک سەرۆککۆماری نوێی سووریا، زۆربەی وڵاتان دەیانەوێت پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەو وڵاتە دروست بکەن، عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانە، بەڵام بەشێک لە حیزبە سیاسییەکان و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دژی کرانەوە و پەیوەندیین لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا و سەرۆکی ئەو وڵاتە بە "تیرۆریست" ناو دەبەن.
لێدوانی فەرمی: عامر فایز، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ناردنی نوێنەرێک لە لایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ لای سەرۆککۆماری سووریا و هەبوونی پەیوەندیی بەردەوامی نێوان بەغدا و دیمەشق زۆر گرنگە، چونکە بەرژەوەندیی عێراق دەبێت بپارێزرێت لەوانە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان، بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری بۆ بەدواداچوونی تیرۆریستان کە هێشتا لە سووریا بوونیان هەیە و مەترسی و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دروست دەکەن.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی فایز، پەیوەندیی نێوان بەغدا و دیمەشق دەبێت لەسەر ئاستە جیاجیاکان بەردەوام بێت، بەتایبەتی کە عێراق بەرژەوەندی ئابووری و ئەمنی لەو وڵاتەدا هەیە لەپاڵ ئەوانەشدا ڕەوەندی عێراقی لە سووریا بوونی هەیە و دەبێت ئەمە لەبەرچاو بگیرێت. لەبەر ئەمانە عامر فایز هیچ هۆکارێکی لۆژیکی نابینێت بۆ ڕەخنەگرتن لە هەر پەیوەندییەکی نێوان حکومەتی هەردوو وڵات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا پێشوازی لە عیزەت شابەندەر، نێردراوی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و کۆبوونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت