
ئاڵای ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا ، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز و بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی، داعش هەوڵ دەدات شانە نووستووەکانی چالاک بکاتەوە و دۆخی ئێستای عێراق و سووریا بقۆزێتەوە و پلانی هێرشکردن دابڕێژێتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ژمارەیەک سەرچاوەی سیاسی و سەربازیی سووری، عێراقی، ئەمریکی و ئەوروپی بە ڕۆیتەرزیان گوتووە داعش دەیەوێت کەوتنی بەشار ئەسەد بکاتە دەرفەتێک بۆ خۆچالاککردنەوە و هێرشکردن لە سووریا کە پێشتر ڕووبەرێکی فراوانی ئەو وڵاتەی بەدەستەوە بووە. بۆ ئەم مەبەستەش لە سووریا و لە عێراقیش دەستیکردووە بە چالاککردنەوەی چەکدارەکانی، دیاریکردنی ئامانجەکانی، دابەشکردنی چەک، وەرگرتنی ئەندامی نوێ و هەوڵدان بۆ پڕوپاگەندە.
پلەلایەکی دیکەوە: ێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، داوای لە ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری ڕاگوزەری سووریا کردبوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەرهەڵدانەوەی داعشدا هاوکار بێت و ڕۆڵ بگێڕێت.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوە ئەمنییەکان ئەوەیان پشتڕاستکردووەتەوە کە لە ماوەی ئەمساڵدا لانیکەم 12 پیلانی گەورەی داعشیان بۆ هێرشکردن پوچەڵ کردوونەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە دوای کەوتنی بەشار ئەسەد لە سووریا، ژمارەی هێرشەکانی داعش کەمتر بووەنتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد