
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا - دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند، پووتین و ترەمپ سەبارەت بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە. کرێملین ئامادەیە بۆ نێوەندگیریی نێوان ئیسرائیل و ئێران بۆ ڕاگرتنی جەنگەکە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ماڵی چەندین سەرکردەی سوپای پاسدارانیشی بە ئامانج گرت، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشەکان ڕایگەیاند لە ناوبردنی تەواوی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران ئامانجیانە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیای وتووە، شاندی ئەمریکا ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانیان لەگەڵ شاندی ئێران.
ئاماژە بەوەشکراوە، پووتین ئامادەیی خۆی بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا نیشانداوە.
لێدوانی فەرمی: یۆری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ ترەمپ، پووتین هێرشی سەربازی ئیسرائیلی دژی ئێران ئیدانە کردووە و نیگەرانی خۆی لە دەرئەنجامە ناوچەییەکانی دەربڕی.
هاوکات وتیشی، دۆخێکی مەترسیدار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەدەسەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






