
ژمارەیەک چەکداریی گرووپە چەکدارەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان پەیوەندی ئەنجامداوە و داوای لێکردوون بەهیچ شێوەیەک نەبنە بەشێک لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، هەردوولاش جەختیانکردووەتەوە لەوەی ئەو شەڕە "پەیوەندی" بە بەغداوە نییە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ بەرپرسێکی باڵای عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی بە فەرمی داوای لە ئێران کردووە لە چوارچێوەی گرژییە سەربازییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ، بەهیچ شێوەیەک بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەیدا نەکاتە ئامانج، تارانیش بەڵێنی داوە گرژییەکان بۆ خاکی عێراق نەگوازێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوست لە چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، حکومەت و گرووپە چەکدارەکان گەیشتوونەتە بڕیارێکی هاوبەش بۆ بەدوورگرتنی عێراق لە کاریگەرییەکانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ئەویش دوای پەیوەندییە بەردەوامەکانی نێوان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان، بڕیارەکەش ئەوەیە "ئێمە پەیوەندییمان بە بەشداریکردن لەم شەڕەدا نییە".
لەلایەکی دیکەوە: وتەبێژێکیش بەناوی کەتائیبی سەیدولشوهەدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو توانایەی لەبەردەست گرووپە چەکدارەکانە لە هاوکێشەی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل هیچ کاریگەرییەکی نییە، بەتایبەتیش کە لەم شەڕەدا موشەک و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و کوشندە بەکاردەهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی غەززە کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
زێلینسکی: بڕیارێک بەبێ ئۆکراینا بدرێت ئاشتی ناهێنێتە ئاراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
58 خولەک لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی غەززە کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
زێلینسکی: بڕیارێک بەبێ ئۆکراینا بدرێت ئاشتی ناهێنێتە ئاراوە