سوودانی پەیوەندی بە سەرۆککۆماری ئێران دەکات: ئامادەی هەموو پشتیوانییەکین
- هەواڵ
- 15 حوزەیران

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری عێراق و محەممەد شیاع سوودانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران ئەنجامدا و ڕایگەیاند، عێراق بەپێویستی دەزانێت هەموو هەوڵێک بدرێت تا شەڕ لەوە زیاتر فراوان نەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ بەرپرسێکی باڵای عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی بە فەرمی داوای لە ئێران کردووە لە چوارچێوەی گرژییە سەربازییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ، بەهیچ شێوەیەک بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەیدا نەکاتە ئامانج، تارانیش بەڵێنی داوە گرژییەکان بۆ خاکی عێراق نەگوازێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێک کە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ئەنجامدا، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆکوەزیران جەختیکردەوە لەوەی عێراق هاوسۆزی گەلی ئێرانە و پێداگریشە لەسەر پاراستنی ئاسایشی ئێران چونکە بەشێکە لە ئاسایشی ناوچەکە.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی نێوان سوودانی و مەسعود پزیشکیان:
٠ گەل و حکومەتی عێراق لەگەڵ ئێرانن کە ڕووبەڕووی هێرشی دووژمنکارانی ئیسرائیل بووەتەوە.
٠ ئاسایش و ئارامی ئێران پەیوەندی بە ئاسایش و ئارامی ناوچەکەوەیە. عێراق جەخت دەکاتەوە لەوەی جەنگەکە فراوان نەبێت و
٠ ئامادەی هەموو پشتیوانییەکی ئێرانین لەم دۆخەدا، هەموو هەوڵێکیش دەدەین ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکارنەهێنرێت.
٠ عێراق ئامادەیە هەموو هاوکارییەکی پێویست پێشکەش بکات بۆ ڕاگرتنی ئەو جەنگەی ئێران ڕووبەڕووی بووەتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەماهەنگی وڵاتانی ئیسلامی.
بۆچوونی بەرامبەر: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران سوپاسی عێراقی کردووە لە بەرامبەر هەڵوێستی ڕوونیان لە هێرشە بەردەوامەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل بەرامبەر گەلانی ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات