
دیمەنی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق جەخت لە پێویستیی گرتنەبەری هەموو ڕێکارە پێویستەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق دەکاتەوە و هاوپشتیی خۆشی بۆ ئێران ڕادەگەیێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی کرد بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی لەژێر ڕۆشنایی گرژییەکانی ناوچەکەدا.
لێدوانی فەرمی: سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، عێراق پاڵپشتی خۆی بۆ ئێران ڕاگەیاند و هێرشەکانی ئیسرائیلی سەرکۆنە کرد.
لە هەمان کاتدا: ئەنجوومەنەکە جەختی لەسەر گرتنەبەری هەموو ڕێکارێک کردەوە بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوخۆیی و ڕەتکردنەوەی هەر پێشێلکارییەک بۆ سەر سەروەریی عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی جەختی لەسەر ڕاسپاردەکان بۆ ئاسانکارییکردن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی لە وڵاتانی ناوچەکە گیریان خواردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا 12 هەزار کەس بە شێوەی ئەلیكترۆنی ناویان بۆ حەج تۆمار کردووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەستگیرکرا