عێڕاق وەک ئامادەکارییەک سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە چەند پارێزگایەکی عێراق جێگیر دەکات
- هەواڵ
- 15 حوزەیران

دیمەنی جێگیرکردنی دژە مووشەک لە مەیسان
ئاڤا نیوز
وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر هێرشێکی لەناکاو بۆ سەر عێراق و بەرپەرچدانەوەی ئەو مووشەکانەی لەلایەن هەردوو لایەنی شەڕکەری ئیسرائیل و ئێران بەسەر ئاسمانی عێراق تێپەڕ دەبن، هێزی ئاسمانیی عێراق سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە چەند پارێزگایەک جێگیر دەکات.
وێنە گەورەکە: ئاسمانی عێراق بووەتە گۆڕەپانێکی مەترسیدار بۆ تێپەڕبوونی مووشەک و فڕۆکەی هەردوو لایەنی شەڕکەری ئیسرائیل و ئێران، لە سێبەری نەبوونی سیستمێکی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتوودا کە توانای پاراستنی سەروەری وڵاتی هەبێت.
لێدوانی فەرمی: فەریق ڕوکن موهەنەد غالیب ئەسەدی، فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، جوڵاندنی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی ماوە ماوە و لە چوارچێوەی ڕێکارە ئاسایی و ڕۆتینییەکاندا ئەنجام دەدرێت، بۆ پاراستنی هەموو ئامانجە گرنگەکان لە عێراقدا.
لە هەمان کاتدا: هێزە چەکدارەکانی عێراق بە گشتی و سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی، ڕۆڵی ئاسایی خۆیان دەگێڕن بۆ پاراستنی ئاسمان و ئامانجە گرنگەکان، لەبەر ئەگەری هەر بارودۆخێکی لەناکاو. ئەسەدی وای وت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینییەوە تاوەکو ئێستا، ناوچەکە گرژی و ئاڵۆزییەکی مەترسیداری بەخۆیەوە بینیوە، دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر چەندین شاری جیاجیای ئێران کە تارانی پایتەختیشی گرتەوە، لەو هێرشانەدا سەرکردەی دیار و زانایانی ئەتۆمی و وێستگە ئەتۆمییەکانی کردە ئامانج، تارانیش دوای چەند کاتژمێرێک بە سەدان مووشەک قوڵایی تەلئەبیبی کردە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا 12 هەزار کەس بە شێوەی ئەلیكترۆنی ناویان بۆ حەج تۆمار کردووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەستگیرکرا