
سزادراوێک لەنێو زینداندا
ئاڤا نیوز
هەر سزادراوێک لە هەرێمی کوردستان کارتی نیشتمانی دەربهێنێت 250 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت، لەسەر ئەم بابەتە داواکارییەک ئاراستەی بەغدا کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: سزادراوانی هەرێمی کوردستان لە کاتی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی دەبێت کەسێک ببێتە بریکاری و مامەڵەکانی لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانی بۆ ڕایی بکات، بەڵام بۆ وەرگرتنی پەنجەمۆر و وێنەی ڕووخساری سزادراوەکە فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانی دەچێت لە نێو چاکسازییەکان وەریاندەگرێت، لە بەرامبەردا بڕی 250 هەزار دینار بۆ هەر مامەڵەیەک وەردەگیرێت، هاوشێوەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بە شیوەی VIP، لە کاتێکدا هەر سزادراوێک لە عێراق بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بڕی تەنیا شەش هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت ئەو پارەیەش حکومەت لە ئەستۆی گرتووە، واتا سزادراو هیچ پارەیەک نادات.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولڕەحمان بابان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان داواکارییەکمان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کردووە، بۆ ئەوەی ئەو ڕێنماییەی بۆ سزادراوانی عێراق جێبەجێدەکرێت سزاداراوانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە و لەکاتی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بڕی تەنیا شەش هەزار دیناریان لێوەربگیرێت.
بەگوتەی ئیحسان بابان، داواکارییەکە پێش جەژن ئاراستەی بەغدا کراوە، بەڵام بەهۆی ئامادە نەبوونی بەڕیوەبەری گشتیی ڕەگەزنامەی عێراق کاری لەسەر نەکراوە، "بۆیە جارێکی دیکە پەیوەندیمان بە بەغدا کردووە بۆ ئەوەی ئەو داواکارییەمان پەسەند بکرێت و لە هەرێمی کوردستانیش کار بەو ڕێنماییە بکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە شەش بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و 665 سزادراو هەن.
زانیاریی زیاتر: بەشێک لە سزادراون کارتی نیشتمانییان نیە و دەبێت دەریبهێنن بۆ پڕکردنەوەی پسووڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک، چونکە هەرکەسێک کارتی نیشتمانی نەبێت ناتوانێت ئەو پسووڵەیە پڕبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێران هەموو پێداویستییەکی لە بەردەستە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێران هەموو پێداویستییەکی لە بەردەستە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: لەژێر هیچ فشارێکدا بەرنامە ئەتۆمییەکەمان ڕاناگرین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: ترەمپ متمانەی بە دیپلۆماسیەت نەماوە و نزیکن لە هێرش بۆ سەر ئێران