ئەردۆغان: ئامادەین بۆ هەموو جۆرە سیناریۆیەک و وەڵامی هەر هێرشێک پڕ بە پێستی خۆی دەدەینەوە
- هەواڵ
- 18 حوزەیران

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت. لە نزیکەوە چاودێری هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەن، بە هەموو دڵسۆزییەکەوە هەوڵی ئاشتی دەدەن، بەڵام لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەریان، ئەو وەڵامە دەدەنە هێرشبەرەکە کە شایەنیەتی.
وێنە گەورەکە: کاردانەوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ وەستانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامن، تورکیا یەکێک لەو وڵاتانەیە بەردەوام لە هەوڵی ئەوەیە کۆتایی بەو جەنگە بێت.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئێمە بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەین جەنگەکە بوەستێت، بەڵام ئەگەر هەر جۆرە هێرشێک ڕووبەڕووی تورکیا بکرێتەوە، بەو شێوەیەی شایەنییەتی وەڵامی دەدەینەوە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆککۆماری تورکیا پێیوایە ئێران بەتەواوی مافی خۆیەتی کە بەرگری لە خۆی بکات. وتیشی، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە، لوبنان، سووریا، یەمەن، وەک ئەوەی بەس نەبێت، هێرشی کردە سەر ئێرانیش، بەمەش کۆمەڵکوژییەکەی فراوانتر کرد.
ئەردۆغان ئەمانەشی وت:
٠ لە 13ـی حوزەیرانەوە، هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان بۆ وەستاندنی جەنگەکە بەردەوامە، دوو جار لەگەڵ ترەمپ و دوو جاریش لەگەڵ پزیشکییان قسەم کردووە. لەگەڵ پوتینس بە قولی قسەمان لەسەر پرسەکە کردووە.
٠ بۆ بێدەنگ بوونی دەنگی فیشەک و مووشەکەکان، چیمان لەدەست بێت دەیکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا