پووتین: لەگەڵ زێلێنسکی کۆدەبمەوە بەڵام ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کۆتاییهاتووە
- جیهان
- 19 حوزەیران

ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا دەربڕی، بەڵام لەبارەی ڕێککەوتنی ئاشتی جەخت لەوە دەکاتەوە لە ڕووی یاساییەوە ماوەی سەرۆکایەتیی ناوبراو کۆتایی هاتووە مافی ئەوەی نییە دەرئەنجامی ڕێککەوتنەکان واژۆ بکات.
چیڕۆکی سەرەکی: دوای سێ ساڵی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دواجار هەردوولا لەسەر ئەنجامدانی دانوستان ڕێککەوتن و لەمیانەی ئەنجامدانی دوو گەڕی دانووستانی ڕاستەوخۆ لە تورکیا هەردوولا لەسەر چەند پرس و بواری مرۆییدا ڕێککەوتنیان واژۆ کرد لەوانەش گەڕی ئاڵۆگۆڕی بارمتەکان و تەرمی کوژراوەکان.
لێدوانی فەرمی: ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند،'' ئامادەم لەگەڵ هەر کەسێک کۆ ببمەوە، بە زیلێنسکیشەوە ئامادەین بۆ هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی، بەڵام هەر ڕێککەوتنێکی کۆتایی دەبێت واژۆی دەسەڵاتە شەرعیەکانی لەسەر بێت" جەختی لەوە کردەوە ماوەی سەرۆکایەتیی زێلێنسکی کۆتایی هاتووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئۆکراینا لای خۆیەوە جەخت لەوە دەکاتەوە زێلێنسکی هێشتا دەسەڵاتی تەواوی بەدەستەوەیە.
زانیاریی زیاتر: لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی نێودەوڵەتی سانت پترسبۆرگ، پووتین داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانە ڕاستەوخۆکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤی کرد و دەڵێت، پێویستە لە دوای 22ـی حوزەیران دەست پێبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ چارەسەری کێشەی کارەبا هەوڵی بەدەستهێنانی غازی کەنداو دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 ئەیلوول
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 ئەیلوول
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ چارەسەری کێشەی کارەبا هەوڵی بەدەستهێنانی غازی کەنداو دەدات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بابل وەک پایتەختی پیشەسازیی عێراق ناسێنرا