
دۆناڵد ترەمپ بە چپە قسە لەگەڵ جارید کۆشنەری زاوای دەکات لە کۆشکی سپی سەرچاوە: گێتی - ساڵی 2017
ئاڤا نیوز
زاوای دۆناڵد ترەمپ لەبارەی كەرتی غەززە و بەردەوامی شەڕ قسەی هەیە و دەڵێت، ئەگەر من لە بری ئیسرائیل بوومایە، كەرتەكەم بە هاووڵاتیان چۆڵ دەكرد و دەمکردە شوێنێکی گەشتیاری.
چیرۆکی سەرەکی: جارید کوشنەر، زاوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و ڕاوێژکاری پێشووی سیاسەتی دەرەوە، باسی دۆخی کەرتی غەززە دەکات و بەپێویستی دەزانێت کەرتەکە و ناوچەی ڕەفەح بەتەواوی چۆڵ بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كۆشنەر خاوەنی بیرۆكەی "گرێبەستی سەدەیە"، پڕۆژەیەك بوو بۆ دروستکردن و دامەزراندنی دەوڵەتێك بۆ فەڵەستین لە بیابانی سینا، بڕیاربوو سەرۆكی ئەمریكاش سەردانی بکات و وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ دانی پێدا بنێت.
لێدوانی فەرمی: جارید كۆشنەر لە لێدوانێکی نوێدا بەپێویستی دەزانێت "ئیسرائیل دۆخی فەڵەستن ڕێكبخاتەوە و غەززە لە خەڵكەكەی پاكبكاتەوە" و دەڵێت: "ئەگەر من بومایە خەڵکم لە غەززەوە دەگواستەوە بۆ بیابانی نەگێڤ (بەشێکە لە بیابانی سینا) و ناوچەکەم پاک دەکردەوە".
بابەتی سەرەکی: کۆشنەر كەرتی غەززە بە شوێنێكی ستراتیژی گرنگ و بە بایەخ دادەنێت و دەڵێت: لەسەر دەریایە، ئەگەر بكرێتە شوێنی گەشتیاری بەهایەكی زۆر بەرزی دەبێت". جەختیش دەکاتەوە وەک ئەو ئاگادارە نەتانیاهۆ ڕێگە نادات فەڵەستینییەكان بگەڕێنەوە كەرتەكە.
ئەمەش بزانە: جارید كۆشنەر بە ڕەچەڵەك جووە، یەكێك بوو لە سیاسییە گەورە و باوەڕپێكراوەكانی سەردەمی تڕەمپ لە كۆشكی سپی، ئاگاداری ورد و درشتی بابەتەکان بوو، ڕۆڵێكی گرنگی هەبوو لە سەردانی ترەمپ بۆ ئیسرائیل و گواستنەوەی كونسوڵخانەی ئەمریكا بۆ ئۆرشەلیم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ئێران مافى خۆیەتى وزەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى ئاشتىی بەکاربهێنێت
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
22 کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە ئێران دەستگرکران
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جەی دی ڤانس: بڕیاری ترەمپ لە بەرژەوەندیی ئەمریکا دەبێت