ئەکسیۆس: ترەمپ متمانەی بە دیپلۆماسیەت نەماوە و نزیکن لە هێرش بۆ سەر ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 حوزەیران

دۆناڵد ترەمپ.، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، دۆناڵد ترەمپ و ئەردۆغان هەوڵیانداوە گفتوگۆی نهێنی لە نێوان شاندی ئەمریکا و ئێران لە ئەستەنبووڵ ڕێکبخەن بۆ ئەوەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران کەمبکەنەوە.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیش بەردەوامن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە و ڕێکخستنی دانوستان لە نێوان هەردوو وڵات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سێ بەرپرسی ئەمریکا و سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بابەتەکە بە ئەکسیۆسیان ڕاگەیاندووە، پلانەکەی ئەمریکا و تورکیا شکستی هێناوە، کاتێک بڵاوکرایەوە ڕێبەری باڵای ئێران ناتوانێت پلانەکە پەسەند بکات.
تەنانەت ترەمپ پێشنیازی کردووە بەشێک بێت لە گفتوگۆکان تا بگەنە ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بۆ ئەوەی ئەمریکا نەبێتە بەشێک لە هێرشە سەربازییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، تەنانەت ئامادەبوو بچێتە ئەستەنبووڵ بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرککۆماری ئێران.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیاری پێگە ئەمریکییەکە، بڕیاربووە لە ئەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەکەی ئەمریکا و ئێران لە شاری ئەستەنبووڵ بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکا، لە ڕۆژانی دوای ئەوەدا، ترەمپ و بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی کەمتر متمانەیان بەوە هەبووە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە بتوانرێت دۆخەکە چارەسەر بکرێت و زیاتر بڕوایان بەوە هەیە کە ئەمریکا دەبێت بەشداری جەنگەکە بکات بۆ نەهێشتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






