سوپای ئیسرائیل کوژرانی سێ فەرماندەی باڵای سەربازیی سوپای پاسداران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 21 حوزەیران

وێنەی زانا ئەتۆمیی و فەرماندە سەربازییە کوژراوەکانی ئێران لە شەقامەکانی تاران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل سێ فەرماندەی باڵای سەربازیی سوپای پاسدارانی کوشت، یەکێکیان پردی پەیوەندی نێوان ئێران و بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی بووە.
وێنە گەورەکە: بۆردوومانی هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و ئێران لە میانەی جەنگی نێوانیان بۆ سەر یەکتری بەردەوامە، ئیسرائیل لە پاڵ بە ئامانج گرتنی بنکە ئەتۆمییەکان، فەرماندە سەربازییە باڵاکانی ئێران بە ئامانج دەگرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سوپای ئیسرائیل دەڵێت، شەوی ڕابردوو فرۆکە جەنگییەکانیان لە ناوچەیەکی باشووری تاران، سەعدی ئیزادی فەرماندەی فەیلەقی فەلەستینی ناو سوپای قودس و ڕێکخەری پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و حەماسیان کوشتووە.
زانیاریی زیاتر: وەکو سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئیزادی لەناو شوقەیەک خۆی شاردووەتەوە، دوای هەوڵێکی زۆری هەواڵگری، ئینجا دۆزیویانەتەوە و شوێنەکەیان ئاشکرا کردووە و کوشتوویانە.
لەلایەکی دیکەوە: سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ژەنەراڵ بەهنام شەهریاری، یەکێکی تر لە فەرماندەکانی فەیلەقی قودس کوژراوە، لە ناوچەیەکی رۆژئاوای تاران بە ئۆتۆمبێلەکەی سوڕاوەتەوە، لێیان داوەو کوشتوویانە.
ئەم فەرماندەیە بەرپرسی پەیوەندی ڕاستەوخۆ بووە لەگەڵ حیزبوڵا، حووسیەکان و گرووپە چەکدارەکانی تر و ڕاستەوخۆ مووشەک و چەک و تەقەمەنی بۆ ناردوون.
دوێنێش ژەنەراڵ ئەمین پور، یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای پسداران کوژرا، ئەمیشیان بەرپرس بووە لە تەقاندنی دەیان درۆن لە باشووری رۆژئاوای تارانەوە بەرەو ئیسرائیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





