
دیمەنی چەکدارێکی حیزبوڵڵای عێراق
ئاڤا نیوز
دوا بەدوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، چاوەروان دەکرێت لەچەند کاتژمێری داهاتوودا سەرجەم لایەنەکانی نێو "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" کۆببنەوە.
وێنە گەورەکە: بەرە بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی فراوانی کردە سەر دامەزراوەی ئەتۆمیی فۆردو، ئەسفەهان و نەتەنز لەئێران، وەک یەکەم کاردانەوەی فەرمی ئێرانیش وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئاشکرایکرد، کە هیچ ڕێگەیەک بۆ دانوستان و گفتوگۆکردن نەماوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی بەرپرس لە "لیژنەی هەماهەنگی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق" بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا سەرکردەکانی گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمە کۆببنەوە و هەڵوێستی خۆیان بۆ پاڵپشتی ئێران دژی ئیسرائیل بەفەرمی ڕابگەیەنن.
زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکردەکانی بەرەی مقاوەمە لەژێر فشاری تووندی حکومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگیدان بۆ ئەوەی بەشداری لە جەنگەکەدا نەکەن، بەڵام ئەم بابەتە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لە کۆبوونەوەکەدا یەکلایی دەکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەیف ڕەعد، شارەزای کاروباری سەربازی عێراقی هۆشداری لە مەترسیی هێرشکردنە سەر ئامانج و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەدات، کە ڕەنگە لانی کەم سزای ئابووری ئەمریکای بۆ سەر عێراق لێبکەوێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا بە مەرج دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا بە مەرج دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فەلەکناسێک یەکەم ڕۆژی پایز دیاری دەکات