
دیمەنی ناوەوەی کەنیسەکە دوای تەقینەوەکە
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە کەنیسەی مار ئیلیاس لە دیمەشق ڕووی دا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی هەواڵی سانای سووریا لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، لە کەنیسەی مار ئیلیاس لە ناوچەی دۆیلەعە لە دیمەشق تەقینەوەیەکی خۆکوژی ڕووی دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی سوریا لەڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: خۆکوژێکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش چووەتە ناو کەنیسەی قەدیس مار ئیلیاس لە گەڕەکی دوێلعە لە دیمەشقی پایتەخت، لەوێ دەستڕێژی گوللەی کردووە، پاشان خۆی بە پشتێنێکی بۆمبڕێژکراو تەقاندووەتەوە.
یەکە ئەمنییەکان بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ناوچەکەیان بە تەواوی گەمارۆ داوە، تیمە پسپۆرەکان دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی بەڵگەکان و بەدواداچوونی وردەکارییەکانی هێرشەکە.
بڵاوکراوەی فەرمی: دکتۆر حەمزە مستەفا، وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند: بە تووندی ئەو تەقینەوە تیرۆریستییە ئیدانە دەکەین، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین. ئەم کارە ترسنۆکانەیە لەگەڵ بەهاکانی هاوڵاتیبووندا نایەتەوە کە هەموومان کۆدەکاتەوە. ئێمە، وەک سورییەکان، جەخت لەسەر گرنگیی یەکێتیی نیشتمانیی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەکەینەوە، و داوا دەکەین پەیوەندییەکانی برایەتی لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگادا بەهێزتر بکرێت.
ئێمە لە پابەندبوونمان بە هاوڵاتیبوونی یەکسان پاشگەز نابینەوە، کە هەوڵدەدات بۆ بوونیادنانی نیشتمانێک کە ئارامی و سەقامگیری باڵی بەسەردا بکێشێت. هەروەها جەخت لەسەر بەڵێنی دەوڵەت دەکەینەوە بۆ بەکارهێنانی هەموو هەوڵێک بۆ شەڕکردن دژی ڕێکخراوە تاوانکارییەکان و مسۆگەرکردنی پاراستنی کۆمەڵگە لە هەر دەستدرێژییەک کە هەڕەشە لە سەلامەتییەکەی بکات.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی تەندروستی سووریا ڕایگەیاند، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، 22 کەس گیانیان لەدەستداوە و 55 کەسیش بریندارن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا هانی وڵاتان دەدات سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا هانی وڵاتان دەدات سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن بانگهێشتی لایەنەکان دەکات بۆ ئامادەبوون لە پرۆسەی پێدانی ژمارە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لێخۆشبوونی دارایی بۆ هاووڵاتیانی سووری دەردەکرێت