تورکیا تەقینەوەکەی سووریا سەرکۆنە دەکات

شەیری بکە لە:
تورکیا تەقینەوەکەی سووریا سەرکۆنە دەکات

دیمەنی ناوەوەی کەنیسەکە دوای تەقینەوەکە

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، هێرشە خۆکوژییەکەی شەوی ڕابردووی کەنیسەکەی دیمەشق سەرکۆنە دەکات و بە ئامانجی تێکدانی هەوڵەکانی بوونیادنانی ژێرخانی سەقامگیری ناوچەکە ناوی دەبات.


چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو هێرشێکی خۆکوژی کرایە سەر کەنیسەیەکی شاری دیمەشق، لە ئەنجامدا 22 کەس کوژران و 63ـی دیکە برینداربوون. دوای تەقینەوەکەش وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند خۆکوژەکە ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش بوو.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێ، ئامانج لەم جۆرە هێرشانە، لەناوبردنی هەوڵەکانی بوونیادنانی ژێرخانی سەقامگیری سووریایە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی کوژراوەکان دەکەین. تورکیا لە هەموو بارودۆخێکدا، لەپاڵ سووریا دەوەستێت و پشتیوانیی لێ دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: