
دیمەنی وێستگەی فۆردۆ لە ئاسمانەوە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
هەردوو لایەنی ئێرانی و ئیسرائیلی پشتڕاستیان کردەوە، ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە لە شەپۆڵێکی نوێی هێرشەکانیدا، هێرشێکی بۆ سەر دامەزراوەی فۆردۆ کردووە.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی خێرا و نهێنیدا بڕیاریدا هێرش بکرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران،لە کاتژمێر 02:30 خولەکی بەرەبەیان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بە شەش بۆمبی GBU-57 هێرشیان کردە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ و نەتەنز و ئەسفەهان لە ئێران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیای ئێران ئاشکرای کرد، ''ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڕێکی نوێی هێرشەکاندا پێگەی ئەتۆمی فۆردۆی لە ئێران بەئامانج گرت، لەبارەی هێرشەکەوە وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاشکرای کرد وڵاتەکەی بەهێزێکی زۆرەوە هێرشیان بۆ سەر ئامانجەکان لە ناوەڕاستی تاران ئەنجامدا''
زانیاریی زیاتر: لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا دوێنی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، پیت هێگسیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد کە تەنیا هێزی سەربازی ئەمریکا دەتوانێت ئۆپەراسیۆنێکی لەم شێوەیە ئەنجام بدات، لای خۆیشیەوە جەنەڕاڵ دان کەین، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزی ئاسمانی ڕایگەیاند، 12 بۆمب بۆ وێستگەی فۆردۆ بەکارهێنران.
لەلایەکی دیکەوە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی دژ بە ئێران ڕایگەیاند، ئامانجی هێرشکردنە سەر ئێران نەهێشتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەتی، بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە فۆردۆ بەشێکە لەو پلانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لە ساڵیادی ڕیفراندۆم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پێشکەوتنی گەورە بۆ غەززە لە ئارادایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع: سووریا بووەتە دەرفەتێک بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی ناوچەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لە ساڵیادی ڕیفراندۆم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پێشکەوتنی گەورە بۆ غەززە لە ئارادایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع: سووریا بووەتە دەرفەتێک بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی ناوچەکە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شەرع لە نیویۆرک چاویان بە یەکتری کەوت