لە سلێمانی زۆرترین دەنگی پووچەڵ هەیە و ئاڤا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
بەپێی دەنگە جیاكراوەكانی بنكەكانی دەنگدان لە پارێزگای سلێمانی، زیاتر لە 16 هەزار دەنگی نێو سندووقەكان پووچەڵ كراونەتەوە و لە ئامێری ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان، بە پووچەڵ هەژمار كراون.
چیرۆکەی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو؛ 276 هەزار و 613 دەنگدەر کە پێکهاتوون لە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەشداریی پرۆسەی دەنگدانی تایبەتیان کرد.
بەپێی نوێترین زانیاریی بەدەستهاتوو، لە پارێزگای سلێمانی 16 هەزار و 961 دەنگی پووچەڵ هەبووە، پارێزگای هەولێر لە پلەی دووەمدایە و 11 هەزار و 915 دەنگ پووچەڵ بوون، بەڵام لە پارێزگای دهۆک تەنها 3 هەزار و 567 دەنگی پووچەڵ هەبوون.
زانیاریی تایبەت؛ ئاڤا زانیویەتی لە بنكەكانی دەنگدان لە شارەزوور و شارباژێڕ، پووچەڵبوونەوەی دەنگەكان زیاترن بەراورد بە شوێنەكانی دیكەی پارێزگای سلێمانی؛ تەنیا لە دوو بنكەی ئەو پارێزگایە بەنموونە، 246 دەنگی جیاكراوە بە پووچەڵ هەژمار كراوە.
هۆكارە زانراوەكان: هۆكارەكەشی ئەوەبووە، یەكێتی داوای لە ژمارەیەكی زۆری ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان كردووە، دەنگ بە كەسێكی كورسیی كۆتا بدەن، بەهۆیەوە بەشێكیان دووچاری هەڵە هاتوون و بەشێكیشیان لەم داواكارییە هەڵوێستیان وەرگرتووە و بە ئەنقەست دەنگەكانیان پووچەڵ كردووەتەوە.
ئەمەش بزانە؛ لە دەنگدانی تایبەت لە سلێمانی و هەڵەبجە 108 هەزار و 344 دەنگدەر لە 82 بنکە مافی دەنگدانیان هەبوو، ڕێژەی بەشداریکردن 94.58% بوو.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: ڕێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەت 82,42% بوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆی گشتیی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت تا ئێستا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بەپێی وێستگەکان تا ئێستا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: ڕێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەت 82,42% بوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆی گشتیی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت تا ئێستا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بەپێی وێستگەکان تا ئێستا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەت لە شار و پارێزگاکانی کوردستان






