
دیمەنێکی کۆبوونەوەکەی رووسیا بە سەرۆکایەتیی پووتین و ئێران بە سەرۆکایەتیی عێراقچی، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند ئەوان هەوڵدەدەن هاوکاریی گەلی ئێران بکەن. لەبارەی هێرشەکانی سەر ئێرانیش دەڵێ "بێ پاساو و هۆکارن."
وێنە گەورەکە: ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە کۆشکی کریملین پێشوازیی لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کرد. لەو بەشەی کۆبوونەوەکەدا کە بەڕووی میدیاکان کراوەبوو، پووتین باسی لەوە کرد؛ ڕووسیا و ئێران خاوەنی پەیوەندییەکی متمانەپێکراون و "ڕووسیا هەوڵدەدات هاوکاریی گەلی ئێران بکات."
پووتین، هەروەها گوتی ''هێرشەکانی سەر ئێران، بێ پاساو و هۆکارن. لە کاتێکدا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەڵوێستی وڵاتەکەمانی بە ڕوونی دەربڕیوە، هەڵوێستیشمان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەزانن".
پەیامی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوە کرد، "ڕووسیا لە بەرەی دروستی مێژوودایە. کردەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بەرامبەر ئێران نایاسایین و ئێران مافی بەرگریکردن لە خۆی هەیە. سوپاسی هاوکارە ڕووسەکانمان دەکەین بۆ سەرکۆنەکردنی ئەو کردەوانە.
عێراقچی ئەوەی وەبیرهێنایەوە 'ئێران، لەگەڵ ڕووسیا وێستگەی ئەتۆمیی بووشەهری دروستکردووە' و ڕایگەیاند: ڕووسیا ڕۆڵی ئەرێنی بینی لەوەی ڕێککەوتنی باشمان هەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانی: لەوەتەی ئیسرائیل لە 13ـی ئەم مانگەوە، واتا 11 رۆژ پێش ئێستا دەستی بە هێرشی ئاسمانی کردووە بۆ سەر ئێران، رووسیا بە ئاشکرا راینەگەیاندووە هاوکاریی تاران دەکات. ڤلادیمیر پووتین هەفتەی رابردووش رایگەیاندبوو "ئێران داوای هیچ جۆرە یارمەتییەکی لە رووسیا نەکردووە."
لە لایەکی دیکەوە: پێش کۆبوونەوەکەی پووتین و عێراقچی، ئەمڕۆ (دووشەممە) ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی باڵاوە ئاشکرای کرد: وەزیری دەرەوەی ئێران نامەیەکی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا دەدات کە تێیدا داوای هاوکاری دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





