
بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە قەتەر
ئاڤا نیوز
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر قەتەر کاردانەوەی خێرایی وڵاتانی بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێکی زۆری وڵاتان بەتووندی ئیدانەیان کرد.
چیرۆکی سەرەکی: وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشی ڕۆژی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، سوپای پاسداران بە شەش مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر بنکەی سەربازی عودەیدە لە قەتەر و سیستیمی بەرگریی ئاسمانیش بەرپەرچی هیرشەکانی دایەوە، دوا بەدوای ئەوە کاردانەوەی خێرای وڵاتانی بەدوای خۆیدا هێنا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی سعودییە ڕایگەیاند: پشتیوانی لە قەتەر دەکەین لە هەر هەنگاوێک و ڕێکارێک کە دەیگرێتە بەر، بە هەموو توانامانەوە پشتیوانی لەو وڵاتە دەکەین، هێرشە مووشەکییەکانی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر قەتەر ئیدانە دەکەین و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
٠ هەر دوای هێرشەکەی ئێران، قەتەر ڕاگەیێنراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە: بە تووندی ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی تاران دەکەین بۆ سەر وڵاتەکەمان، سیستیمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەمان بەرپەرچی هێرشە مووشەکییەکانی داوەتەوە و زیانی نەبووە.
٠ حکومەتی بەریتانیا لە ڕاگەیێنراوێکی خێرایدا باس لەوەدەکات: حکومەتی بەریتانیا داوای لە هاووڵاتیانمان کردووە ئاستی پارێزراوی خۆیان زیاد بکەن و لە قەتەر بڕۆنە شوێنە سەلامەتەکان.
٠ ئیمارات، بە تووندترین شێوە ئیدانەی هیرشە مووشەکییەکانی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازی عودەید لە قەتەر کرد، لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات هاوسۆزی تەواوی وڵاتەکەی بۆ قەتەر دەربڕی.
٠ ئوردن، بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێرانی بۆ سەر وڵاتێکی سەربەخۆ دەکات و بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری وڵاتی قەتەر و یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوی دەبات و داوای چارەسەری دیپلۆماسی بۆ قەیرانەکان دەکات.
٠ عومان، هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانی بە کردەوەیەکی هەڵە بۆ سەر وڵاتێکی ئەندام لە ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو ناو برد و ئاماژەی بەوەش کرد هێرشەکە هەڕەشەی فراوانکردنی بازنەی ململانێکان دەکات، کە جگە لە زیان و وێرانکاری بۆ ناوچەکە هیچی دیکەی لێناکەوێتەوە .
٠ لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هێرشەکەی ئیران بۆ سەر قەتەر ئاماژەیە بۆ گرژیی زیاتر و هەڵکشانی ململانێکانی ناوچەکەی بە وەرچەرخانێکی مەترسیدار ناو برد.
٠ پەرلەمانی عەرەبی بەتووندی ئیدانەی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێرانی کرد بۆ سەر قەتەر و بە پێشێلکارییەکی ئاشکرا و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی دەزانێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
بەرزترین پرد لە سەر ئاستی عێراق لە سۆران دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
9 ئاب
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
9 ئاب
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
بەرزترین پرد لە سەر ئاستی عێراق لە سۆران دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
کونسوڵی نوێی ئەمریکا: ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکان ئەفسانەییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن سەرۆکی پارتێک لە هەڵبژاردنەکان دوور دەخاتەوە