هێزە عێراقییەکان دوو بەرپرسی باڵا داعش لە سنووری کەرکووک دەکوژن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

هێزە ئەمنییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، کوژرانی دوو بەرپرسی باڵای ڕێکخراوی داعشی لە سنووری پارێزگای کەرکووک لەسەر دەستی هێزەکانی دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە 9ـی ئەم مانگە، پاککردنەوەی تەواوەتی دۆڵی زغێتونی لە سنووری ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، لە دەست داعش ڕاگەیاند. بەڵام وادیارە شانە نوستووەکانی ئەو ڕێکخراوە لە چالاکییەکانیان بەردەوامن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی کە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە دەرچووە، ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچەی "دۆڵی زغێتون" و لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد ئەنجامدراوە. ئاماژەی بەوە کردووە کە بۆسەکە دوای چاودێری و بەدواداچوونێکی وردی چوار ڕۆژە دانراوە.
چی ڕوویدا: لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو چەکداری داعش کوژراون کە یەکێکیان بە ناوی (والی ڕیاز) و ئەوی دیکەیان بە (بەرپرسی سەربازیی ڕیاز) ناسراون.
لەهەمان کاتدا: هەر لەم ئۆپەراسیۆنەدا، هێزەکانی دژەتیرۆر توانیویانە دەست بەسەر چەک و جبەخانە و چەندین کەرەستە و ئامێری دیکەی چەکدارانی داعشدا بگرن.
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 14 خولەک لەمەوپێش
شاڵ لە دەڤەری بەرواری باڵایە لە گوندی دێریشکێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
موسڵمانێک بۆ سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک کاندیدە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لە کۆبوونەوە و ڕاگەیێنراوە درێژەکانی ناتۆ بێزارە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئەمریکا ترەمپ تووڕە دەکەن و زانیارییەکی زۆر نهێنیی مۆساد ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایانی تەندروستی بۆ خەوێکی باش پێش نووستن میوەیەک پێشنیاز دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی جەنگ لەسەر ئێران و ئیسرائیل چەند کەوتووە؟
24 حوزەیران
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
لە شەش مانگدا 1469 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر لە كوردستان دەستگیر كراون