
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
میدیاکانی تورکیا بە پشت بەستن بە سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردووەتەوە کە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لە پارێزگای دەرعا لە سووریا لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بووە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی هەواڵگری تورکیا زانیاریی بە هەواڵگری سووریا دەدەن لەسەر پلانی تیرۆرکردنی سەرۆککۆماری سووریا، لە دوایین ساتدا پلانەکە پووچەڵ دەکرێتەوە، بە گوێرەی زانیارییەکانیش هێرشەکە لەلایەن چەکدارێکی داعشەوە ڕێکخرابوو کە پێشووتر لەگەڵ حیزبوڵڵا کاری کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوتەی دەسەڵاتداران، ئەو هێرشە لە لادێیەکی دەرعا پلانی بۆ دانراوە، کە ناوچەیەک کە زۆرجار بۆشاییە ئەمنییەکان تێیدا دەقۆزرێتەوە، پلاندانەری تیرۆرکردنەکە چەکدارێکی بەئەزموون بووە و پەیوەندییەکانی ڕابردووی لەگەڵ حیزبوڵڵا بووە، بەڵام دواتر پەیوەندی بە ڕیزەکانی داعشەوە کردووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، هێرشە تیرۆرییەکە لەلایەن هەواڵگرییەکانی تورکیا پێی زانراوە، دواتر هەواڵ بە هەواڵگری سووریا دراوە، ئینجا ئۆپەراسیۆنێک ڕێکخراوە و ڕێگری لە هەوڵی کوشتنی ئەحمەد شەرع کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






