
ساتی پەڕینەوەی ژمارەیەک هاوڵاتی عێراق لە دەریای ئیجە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا
ئاڤا نیوز
لە ساڵی 2024دا زیاتر لە 47 هەزار عێراقی تورکیایان بەجێهێشتووە و بەرەو دەرەوەی وڵات ڕۆیشتوون.
وێنە گەورەکە: تورکیا بووەتە دەروازەیەکی سەرەکیی بۆ کۆچبەرانی عێراقی و سووری بەرەو وڵاتانی دیکە، ساڵانەش ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی عێراقی و سووری لە ڕێگەی تورکیاوە دەچنە وڵاتانی ئەوروپا.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی داتاکانی دەستەی ئاماری تورکیا، لە ماوەی ساڵی 2024دا زیاتر لە 47 هەزار هاووڵاتیی عێراقی لە تورکیاوە کۆچیان بۆ وڵاتانی دیکە کردووە.
ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی ئەو عێراقیانەی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا کۆچیان کردووە بۆ تورکیا گەیشتووەتە پێنج هەزار و 964 کەس، کە سێ هەزار و 62 کەسیان لە ڕەگەزی نێر و دوو هەزرا و 872 یان لە ڕەگەزی مێ بوون.
- 47 هەزار و 517 عێراقی تورکیایان بەجێهێشتووە و بەرەو وڵاتانی دیکە ڕۆیشتوون، ئەم ڕێژەیە بەراورد بە ساڵی 2023 دابەزیوە، بەجۆرێک لە ساڵی 2023 ژمارەی ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی لە تورکیاوە کۆچیان کردبوو، 66 هەزار و 300 کەس دەبوون.
پێدراوە ڕاستییەکان: دەستەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە عێراقییەکان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا پلەی یەکەمیان گرتووە لە لیستی ئەو نەتەوانەی کە زۆرترین ژمارەیان لە تورکیاوە کۆچیان کردووە، بەدوای ئەواندا ئەفغانییەکان و پاشان ڕووسییەکان لە پلەی سێیەمدا دێن.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






