
دیمەنی کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە. وێنە؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە ساڵی ڕابردووەوە کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە لەسەر زێی بچووک دەستی پێکردووە، بڕیارە ئەمساڵ لە مانگی 10 پڕۆژەکە تەواو بێت و ئاو بگاتە قەزای قوشتەپە.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە قەزای قوشتەپە ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات لە کەمکردنی ئاوی ژێر زەوی، ساڵی ڕابردوو قوڵی بیرێک لەو سنوورە گەیشتە 700 مەتر، ئەمساڵیش لە دەورووبەری هەولێر هەر بیرێک تا 550 مەتر بووە. کابینەی نۆیەم بە پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە لەسەر زێی بچووک ئەو ناوچەیە لە کەمئاوی ڕزگار دەکات.
لێدوانی فەرمی: ڕێزان سەعدی، بەڕێوەبەری ئاوی دەورووبەری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کارەکانی پڕۆژەکە 40%ـی تەواو بووە، بڕیارە مانگی 10ـی ئەمساڵ ئاو بگاتە سەنتەری قوشتەپە و گرفتی کەمئاوی چارەسەر دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی بەڕێوەبەری ئاوی دەورووبەری هەولێر، پێشبینییەکان ئەوە بوون تا شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 25 بیر وشک بکەن، بەڵام ئەمساڵ 28 بیر وشکیان کردووە. توانراوە 60%ـی بیرەکان لێ بدرێنەوە، بەڵام لە قوشتەپە نیازیان نییە ئەمساڵ هیچ بیرێکی دیکە لێ بدەنەوە، چونکە تێچووی زۆرە و ئەو بیرانەشی لێ دەدرێن ئاویان کەمە و بەشی هەموو ماڵەکان ناکەن.
باکگراوند: پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی کابینەی نۆیەم، ڕۆژی 17-9-2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەکەی بە گوژمەی 189 ملیار و 670 ملیۆن دینار دانا. پرۆژەکە سێ کۆگای بە قەبارەی پێنج هەزار مەتر سێجای هەیە. 72 گوند لێی سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






