
مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و نووسراوی فەرمی
ئاڤا نیوز
بەپێی نووسراوێک، کە واژۆی سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراقی لەسەرە، بڕیاردراوە بە دامەزراندنی لقی هەڵەبجەی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و بڕیارەکە لە 29-6 چووەتە بواری جێبەجێکردن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 14ـی نیسان پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە. ڕۆژی 29-4 سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر بڕیارەکە کرد و لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە.
لێدوانی فەرمی: نوخشە ناسح، پارێزگای هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای وت، ڕۆژی 29-6-2025 لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق بە نووسراوی ژمارە 1197 کردنەوەی لقی هەڵەبجەی لیژنەی ئۆڵۆمپی دەکرد. ئەم بڕیارە رۆڵی گرنگی دەبێ بۆ وەبەرهێنان لە وزە و بەهرەکانی گەنجان و پەرەپێدانی توانا جەستەیییەکانیان و ئامادەکردنیان بۆ بەشداریکردن لەپاڵەوانێتیە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکاندا، بەوجۆرەی هەڵەبجەش بتوانێت پێگەی شایستەی خۆی مسۆگەر بکات لە بواری وەرزشیدا.
لەلایەکی دیکەوە: سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی وەرزش لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت، دانانی دەستەی لیژنەکە لە هەڵەبجە بە دامەزراندن دەبێت و سێ کەسی بۆ دادەمەزرێت. ئەم لقەی هەڵەبجە دەبێت بە لقێکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و چالاکییە وەرزشییەکانی ئەو پارێزگایە ڕێک دەخەن. دوای دامەزراندنی ئەو لقە 37 یەکێتی سەنتەری وەرزشی هەیە لە عێراق، هەموویان لقیان لە هەڵەبجە دەکەنەوە، ئەمە دەبێتە بوژانەوەیەکی گرنگی وەرزشی لەو پارێزگایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە نووسراوەکەی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق هاتووە، پاڵپشت بە یاسای ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق ژمارە 29ـی ساڵی 2019، پەیڕەوی ناوخۆی ژمارەی یەکی ساڵی 2020 و یاسای ژمارەی 7ـی 2025 بۆ هاتنە کایەی پارێزگای هەڵەبجە. بەرامبەر فراوانبوونی ڕووبەری دانیشتوانی شارەکە و ئەو قوربانییە زۆرە ماددی و مەعنەوی و ژینگەیەی لە ڕابردوو داویەتی، لیژنەکە ڕۆژی 28-6 بڕیاریدا لقی هەڵەبجەی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق دابمەزرێنێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
16 ئاب
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
16 ئاب
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی و وەزیری نەوت پرسی بە قاچاخبردنی بەرهەمە نەوتییەکان تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە 80%ی سەنتەری شاری سلێمانی