
دیمەنی یەکێک لە شوێنەکانی تەقینەوەکان. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ چەند تەقینەوەیەکی یەک لە دوای یەک لە شارە جیاجیاکانی سووریا ڕوویاندا، بە هۆیەوە چەند کەسێک کوژران و بریندابوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئێوارەی ئەمڕۆ، دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە دەوروبەری شارۆچکەی فوعە لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئیدلب بیسترا، کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی دووکەڵی چڕ لە شوێنی تەقینەوەکانەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ڕوانگەی سووری، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە سەبارەت بە بوونی زیانی گیانی نییە و هۆکاری تەقینەوەکانیش تا ئەم ساتە نادیارە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم تەقینەوانە دوای ماوەیەکی کەم دێت لە ڕوودانی تەقینەوەیەکی بەهێز لە گوندی جەبرین لە نزیک گەڕەکی مەزراب لە شاری حەما، کە بووە هۆی کوژرانی سێ کەس، لەنێویاندا منداڵێک هەیە، هاوکات برینداربوونی پێنج کەسی دیکە بە برینی جیاواز.
بەپێی سەرچاوەکان، تەقینەوەکە هەروەها بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە ژمارەیەک ماڵ لە دەوروبەری شوێنی ڕووداوەکە. تا ئێستا سروشتی تەقینەوەکە و لایەنی بەرپرس لێی نەزانراوە و ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو دانیشتووانی ئەو ناوچانە دروست کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت






