بانکی ناوەندی دروستکردنی یەک کارتی یەکگرتووی بانکی بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 4 تەممووز

لۆگۆی بانکی ناوەندیی عێراقی
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی ئاڵوگۆڕ بازرگانی و پارەدانی ئەلیکترۆنی لەناوخۆی وڵاتدا، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا لەکۆتایی ئەمساڵدا کارتێکی یەکگرتووی بانکی دەربکات کە تەنیا بۆ مامەڵەکردن بە دینار بەکاردەهێنرێت.
وێنە گەورەکە: ئێستا لە عێراق جگە لە ڤیزاکارد و ماستەرکارد، کە دوو کارتی بانکی نێودەوڵەتیین، ژمارەیەک کۆمپانیای دیکەش کارتی بانکییان هەیە، کارتە بانکییە تازەکەی بانکی ناوەندیش بەهۆی ئەوەی دامەزراوەیەکی فەرمی دەوڵەت دەریدەکات، چاوەڕێ دەکرێت لەناوخۆی عێراقدا پێشوازیی لێبکرێت، بەڵام کارتە نێودەوڵەتییەکان بۆ خەرجییەکانی دیکە بە دۆلار یان کڕینی پێداویستی لە ماڵپەڕە جیهانییەکان، هەر بە کارایی دەمێننەوە.
نوسراوی فەرمی: بەگوێرەی نوسراوێکی بانکی ناوەندی عێراق کە ڕۆژی 24ـی مانگی ڕابردوو بە واژۆی عەممار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی دەرچووە و ئاڕاستەی سەرجەم بانکەکان کراوە، ئاماژە بەوەکراوە، بانکی ناوەندی لەکۆتایی ئەمساڵدا بانکی ناوەندی پڕۆژەی ستراتیژی "کارتی ئەلیکترۆنی نیشتیمانی" ڕادەگەیێنێت، کارتەکەش بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان دروستدەکرێت و ئاسایش و توانای پڕۆسە داراییەکان لە وڵاتدا بەهێزتر دەکات، کۆی پڕۆژەکە و کارەکانیشی لەژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بانکی ناوەندیدا دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بەمەبەستی دروستکردنی ژێرخانێکی بانکی پێشکەوتووش بۆ سیستمی تازەی کارتە بانکییەکە، بانکی ناوەندی داوای لە هەموو بانکەکان کردووە هاوکاریی بن، لەگەڵ نوسراوەکەشدا بانکی ناوەندی چەند داواکارییەکی ئاڕاستەی بانکەکان کردووە و داوایکردووە وەڵامی پرسیارەکان و ئەو ژمارانەی داوایکردوون، بەدروستی و بەبەڵگەوە بدەنەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: بانکی ناوەندی ئەمڕۆش لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەداوە، پڕۆژەی کارتی نیشتیمانی یەکگرتوو بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنیی، پڕۆژەیەکە تەنیا بۆ ناوخۆی عێراق و بۆ مامەڵەکردن بە دینار بەکاردەهێنرێت، پڕۆژەکە کارتەکانی دیکەی وەک ڤیزاکارد و ماستەرکارد هەڵناوەشێنێتەوە یان سنوورداریان ناکات، ڕەتیشیدەکاتەوە هیچ پلانێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو کارتانە یان قەدەغەی مامەڵەکردن بە دۆلار لە دەرەوەی عێراق هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژی و پێکدادانەکان بۆ سەر لالەزار بەردەوامن؛ ژمارەیەک بریندار هەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆڵاد شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە؛ تا دوا دلۆپ بەرگری دەکەین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەکی زۆر هەمەر لە دەوروبەری ماڵەکەی لاهووری جەنگی جێگیرکراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
20 ئاب
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
20 ئاب
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
20 ئاب
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
20 ئاب
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری سلێمانی: شەڕ كێشەكان ئاڵۆزتر دەكات و چارەسەرەكان دوادەخات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژی و پێکدادانەکان بۆ سەر لالەزار بەردەوامن؛ ژمارەیەک بریندار هەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆڵاد شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە؛ تا دوا دلۆپ بەرگری دەکەین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەکی زۆر هەمەر لە دەوروبەری ماڵەکەی لاهووری جەنگی جێگیرکراون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی دوا پەیامی بڵاوکردەوە؛ گەردەنم ئازاد بکەن