مارکۆ ڕۆبیۆ: قۆناغێکی نوێ لەگەڵ سووریا دەستپێدەکەین و کۆتایی بە گەمارۆکان دێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 تەممووز

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و باسیان لە گۆڕانکارییەکانی سووریا کرد، لە پەیوەندییەکەدا، ڕۆبیۆ جەختی لەوە کردەوە کە هەنگاوی زیاتر دەنێت بۆ پێداچوونەوە بەو ناوانەی کە لە لیستی تیرۆری ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکاندا پەیوەستن بە سووریاوە.
وێنە گەورەکە: دوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا، ئەمریکا جەخت لە دووبارە بوونیادنانەوەی ئەو وڵاتە دەکاتەوە و دەیانەوێت وڵاتەکە بەرەو ئاشتی و سەقامگیری هەنگاو بنێت.
لێدوانی فەرمی: تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، ڕایگەیاند، سەرۆک ترەمپ بڕیارێکی مێژوویی داوە بۆ کۆتاییهێنان بە بەرنامەی گەمارۆکانی ئەمریکا و باری نائاسایی کە پەیوەستە بە سووریاوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی برووس، سزاکان لەسەر کەسایەتییە زیانبەخشەکان، لەنێویاندا بەشار ئەسەد و دارودەستەکەی و هەر کەسێکی تر کە هەڕەشە لە ئاسایشی سووریا و جیهان دەکات، وەک خۆیان دەمێننەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هیوای خواست کە ئەم هەنگاوانە پێکەوە، ببنە "سەرەتای قۆناغێکی نوێ" بۆ گەلی سووریا و بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و سووریا.
هەروەها، هەردوو وەزیر تاوتوێی چەندین بابەتی دیکەی جێی بایەخی هاوبەشیان کرد، لەوانە، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، پرسی ئێران و دەستێوەردانەکانی، پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و سووریا و لەناوبردنی تەواوەتی پاشماوەکانی بەرنامەی چەکی کیمیایی ڕژێمی ئەسەد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای چەندین ساڵ لە گرژی و دابڕان، ئەم هەنگاوەی ئیدارەی ترەمپ وەک گۆڕانکارییەکی گەورە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە سووریا سەیر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






