شارەزاییەک: هێرشە درۆنییەکان لایەنی ناوخۆیی بە دەست لەپشتدانی دەرەکی ئەنجامییان دەدات
- هەواڵ
- 4 تەممووز

دیمەنی پارچەکانی درۆنێک دوای کەوتنە خوارەوەی لەنزیک فڕۆکەخانەی کەرکووک. وێنە؛ دیار محەممەد
ئاڤا نیوز
شارەزاییەکی سەربازیی دەڵێت، هێرشە درۆنییەکان کە ماوەی چەند ڕۆژێکە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لایەنی ناوخۆیی بە دەست لەپشتدانی دەرەکی ئەنجامییان دەدات، پرسیاری ئەوەش دەکات بۆچی حکومەتی عێراق ڕێکار دژی ئەو لایەنە ناگرێتەبەر.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چوار ڕۆژە ناوەناوە لە چەند ناوچەیەکی عێراق و هەرێمی کوردستان درۆن و تەنی نامۆ دەکەونەخوارەوە، لەبارەی لایەنی هێرشکار و هۆکاری ئەم پێشهاتە ئەمنییانەش، تا ئێستا حکومەتی عێراق ڕوونکردنەوە و زانیاریی بۆ ڕایگشتی بڵاونەکردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: فڕۆکەوان ئەحمەد شەریفی، شارەزای سەربازیی لە عێراق، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، حکومەتی عێراق لە دۆخێکی شەرمەزارییدایە بەهۆی ئەوەی ناتوانێت ئەو لایەنە ئاشکرا بکات کە هێرشە درۆنییەکان ئەنجام دەدات، بۆیەش سەرەڕای ئەوەی 100% دەزانێت لایەنی هێرشکار کێیە، بەڵام بێ دەنگی هەڵبژاردووە.
زانیاریی زیاتر: بە بڕوای ئەو شارەزایە، لایەنی ناوخۆیی لەژێر کاریگەریی و دەست لەپشتدانی دەرەکی هێرشە درۆنییەکانیانی ئەنجام داون، ئامانجەکەشی ئەوەیە پێشبینیی خولێکی نوێی جەنگ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکەن، ئاشکراشی دەکات کە لەکاتێکدا هێرشەکان بەشێوەی ڕۆژانە بەردەوامن، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عێراق لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەبارەیانەوە پێکنەهێناوە.
ئەحمەد شەریفی دەشڵێت، عێراق توانای بەرپەرچدانەوەی ئەو جۆرە هێرشانەی نییە، جەختیش دەکاتەوە لەوەی "ڕەنگە ئەم هێرشانە بەردەوام بن و زیاتریش ببن، ئەوەش پەیوەستە بە پێشهات و گرژییەکانی ناوچەکەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە