
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا؛ مێژووی دیدارەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی ترەمپ لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2020 سەرۆکی ئەمریکا بوو
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا ناڕازییە لە ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا و دەڵێت: پووتین دەیەوێت بەردەوام بێت لە شەڕکردن.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی هەر یەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و لەبارەی چەندین پرسی جیاواز گفتۆگۆیان کرد لەوانەش، ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوکات، لەگەڵ پرسی ئۆکراینا، پووتین بە ترەمپی وتووە کە ڕووسیا پاشەکشە لە ئامانجەکانی ناکات، بەڵام ویستی خۆی بۆ چارەسەرێک لە ڕێگەی گفتوگۆ خستەوەتەڕوو.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "دۆخێکی زۆر سەختە، من زۆر ناڕازی بووم لە پەیوەندییەکەم لەگەڵ پووتین، ئەو دەیەوێت هەموو ڕێگاکە بڕوات، تەنیا بەردەوام بێت لە کوشتنی خەڵک، ئەوە هیچ سوودێکی نییە''.
لەبارەی تووندکردنی سزاکانی سەر ڕووسیا، ترەمپ ووتی، لەگەڵ پووتین پرسی سزاکانمان تاتوێی کرد و پووتین تێدەگات کە ئەگەر هەیە لە ماوەیەکی نزیکدا بسەپێندرێن بەسەر وڵاتەکەیدا.
لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا قسەی کردووە، ئاشكرای کرد کە "پەیوەندییەکی زۆر ستراتیژییان هەبووە". ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی ناردنی مووشەکی بەرگریی ئاسمانی بۆ ئۆکراینا ڕاگەیاندووە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






