
بەرێوەبەرایەتیی چاکسازی گەورانی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەرێوەبەرایەتیی چاکسازی گەورانی هەولێر گۆڕانکاری لە کاتی سەردانیکردنی کەسوکاری بەندکراوان دەکات و بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستانیش ئاماری ئەنجامدانی 'ژوانی هاوسەری' بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی گەورانی هەولێر ڕایگەیاند: لەبەر بەرژەوەندی گشتی و داواکاری سزادراوان و کەسوکاریان ڕۆژی سەردانیکردنیان گۆڕدرا.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەش سەردانیکردنی بەندکراوان لە ڕۆژی چوارشەممەوە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە بە شێوەیەکی هەمیشەیی گۆڕدراوە.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە لە چاکسازییەکاندا بۆ 'ژوانی هاوسەران' دانراوە، و کەسوکاری بەندکراوانیش ڕۆژی چوارشەممە بۆ بینینی بەندکراوانیان دەهاتن و قەرەباڵخی و کێشە لە چاکسازی دروست دەبوو، بۆیە ڕۆژی بینینی بەندییەکان بۆ ڕۆژانی پێنجشەممە گۆڕدرا.
٠ لەسەرەتای دەستبەکاربوونم لە ساڵی 2022 لە چاکسازییەکانی کوردستان، 500 بەندکراو مافی ئەوەیان هەبوو 'ژوانی هاوسەری' ئەنجام بدەن، بەڵام تا کۆتایی ساڵی 2024، توانیومانە ژمارەکە بگەیەنین بە 9 هەزار و 272 بەندکراو کە مافی ئەنجامدانی پڕۆسەکەیان هەبێت.
٠ بەهۆی ئەوەی گرنگی بە دۆخی خێزانی بەندکراوان دراوە، ئێستا ڕێژەی جیابوونەوە لە تەواوی چاکسازییەکاندا گەیشتووەتە سفر. واتا هیچ جیابوونەوەیەک تۆمار نەکراوە.
٠ سەرجەم ئەو بەندکراوانەی کە خەڵکی شارەکانی دیکەی عێراقیشن و لە چاکسازییەکانی کوردستان بەندکراون، مافی ئەو پڕۆسەیەیان بۆ دەستبەر کراوە.
زانیاریی زیاتر: هەر بەندکراوێک لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە شەش مانگ زیاتر حکومدرابێت ئەوا مافی ئەنجامدانی پڕۆسەی ژوانی هاوسەری هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






