
دیمەنی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
نزیکەی مانگێکە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و بەشێکی زۆری جووتیارانی هەولێر گەنمەکەیان ڕادەستی سایلۆ کردووە، ئەمڕۆ جووتیارانی دیبەگە و گوێڕیش گەنمەکانیان دێننە هەولێر.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 10ـی حوزەیران پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ لە سلێمانی و دهۆک دەستیپێکرد و ڕۆژی 12ـی مانگ لە هەولێر پڕۆسەکە دەستیپێکرد، 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، 122 هەزار و 600 تۆن بەر جووتیارانی هەولێر دەکەوێت.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت، "زیاتر لە 11 هەزار جووتیار لە کۆی 18 هەزار جووتیار بڕی 90 هەزار و 985 تۆن گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە و پڕۆسەکەش تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت."
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەهۆی ئەوەی لە سایلۆی مەخموور گەنمەکانیان وەرنەگیرا، لە ئەمڕۆوە لە هەولێر دەست بە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی دیبەگە و مەخموور دەکرێت و 27 هەزار تۆن گەنم ڕادەست دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






