
تاقیکردنەوەی پراکتیکی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سيستمی نوێی تاقیكردنەوەی تیۆری بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ئیدارەی گەرمیان كەوتەكار، بەمەش بە تۆڕی یەكگرتووی سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری لە تێكڕای هەرێمی كوردستانەوە دەبەسترێتەوە.
وێنە گەورەكە: سیستمی یەكگرتووی نوێی وانە تیۆرییەكان بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان پەسەندكراوە و لە بەشی زۆری بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان پەیڕەو دەكرێت، ئەمڕۆش بەفەرمی سیستمەكە لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی ئیدارەی گەرمیان كارا كرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر فێرخوازێك لەكاتی تاقیكردنەوە تیۆرییەكاندا مەرجە ئەو زانیارییانە بزانێت و پێوەی پابەند بێت:
1- کۆی پرسیارەکان 25 پرسیارە، مەرجە لە 20 پرسیار دەربچێت، واتە فێرخواز ئەگەر تەنها 5 وەڵامی هەڵە بێت بە دەرچوو هەژمار دەکرێت.
2- ماوەی وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک (یەک خولەکە) لەسەر کۆمپیوتەری بەردەست دەبێت.
3- فێرخواز لە ڕۆژێکدا مافی هەیە تەنها یەک جار تاقیکردنەوە ئەنجام بدات.
4- ئەنجامی (دەرچوون و دەرنەچوونی) فێرخواز ڕاستەوخۆ دوای تەواو کردنی تاقیکردنەوەکەی لە سەر شاشەی کۆمپیوتەری بەردەستی نیشان دەدرێت، و فێرخواز ڕاستەوخۆ دوای وەرگرتنی ئەنجام و دەرچوونی، دەتوانێت پەیوەندی بە نوسینگەکەیەوە بکات و ئاگاداریان بکاتەوە.
5- فێرخوازان گرنگه پێداویستییەکانی وەکو ( باجی نووسینگە، کارتی نیشتمانیی ڕەسەن)ـی لەلا بێت.
6- جیاوازی ئەم سیستمە ئەوەیە کە هەر کۆمپیوتەرێک لە هۆڵی تاقیکردنەوەکە پرسیارەکانی جیاوازترە لە کۆمپیوتەری تەنیشتی و پێش و دواوەی جێگەی فێرخوازەکە، ئەمەش بە مانای ئەوەیە بوار بۆ هیچ جۆرە گزییەک نامێنێتەوە.
7- گرنگە فێرخواز خۆی بەدوور بگرێت لە هەر جووڵە، قسە، یاخود ئاماژە یان هەرجۆرە کردارێکی نەشیاو لە ناو هۆڵەکە بەگشتی و بەرامبەر ئەفسەر و کارمەندی ناو هۆڵەکە یان لەگەڵ فێرخوازانی دیكە، سزا دەدرێت بە پێی ڕێنمایی بە ( ڕاگرتنی ) سەرجەم کارەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری بۆ ماوەی شەش مانگ .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا شوێن و کاتی مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
بكوژانی گەنجەكەی خانەقین دەستگیر كران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری سوودانی لەبارەی کێشەی پردێ و کەرکووک بۆ ئاڤا قسە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پیسبوونی کەشوهەوای تاران گەیشتە هێڵی سوور
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی JOBS.KRD کارا دەکرێت و گەنجان دەتوانن بە دوای کاردا بگەڕێن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
شمشێرێکی تەمەن هەزار ساڵی لە ڕووبارێكی هۆڵەندا دەدۆزرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 20 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون
23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 20 ڕۆژدا فرۆشگایەکی هەولێر پێنج هەزار بووکەڵەی لابووبوو دەفرۆشێت
6 تەممووز
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا شوێن و کاتی مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
بكوژانی گەنجەكەی خانەقین دەستگیر كران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری سوودانی لەبارەی کێشەی پردێ و کەرکووک بۆ ئاڤا قسە دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
داوادەکرێت مووچەی فەرمانبەران هەموار بکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی بۆ کێوماڵکردنی مۆڵگەکانی داعش ئەنجامدا