کۆمیسیۆن: نزیکەی 700 هەزار کەس بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندووق ناویان تۆمار کردووە
- هەواڵ
- 9 تەممووز

ساتی دەنگدان، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 688 هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ دامەزراندن وەکو کارمەندی سەر سندووقەکانی دەنگدان تۆمار کردووە.
وێنە گەورەکە: لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکە پێویستی بە 250 هەزار کارمەندی سەر سندووقە، تا ئێستا نزیکەی 700 هەزار کەس لە کارمەندانی حکومەت و دەرچووانی دانەمەزراو داواکارییان پێشکەش کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: موهەنەد مستەفا، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: ژمارەی داواکاران تا ئێستا گەیشتووەتە 688 هەزار و 651 کەس، بەم شێوەیە دابەشکراوە: 464 هەزار و 232 نێر، 223 هەزار و 419 لە ڕەگەزی مێ، لەوانە 387 هەزار و 997 فەرمانبەر و 300 هەزار 654 دەرچوو و خوێندکار.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دامەزراندن وەک "کارمەندی سەر سندووقی دەنگدان" تا ڕێککەوتی 20ـی تەمموزی 2025 درێژ کردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بەشێوەی ئۆنلاین، دەتوانرێت سەردانی ئەم لینکە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینیی لە لیستی مامۆستایانی وانەبێژدا دهكرێت