
وەرزی دروێنەی گەنم
ئاڤا نیوز
ڕۆژی چوارشەممە وادەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی کەرکووک تەواو بوو، بەڵام بەشێکی جووتیاران گەنمەکانیان ڕادەست نەکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش وادەکە بۆ چەند ڕۆژێک درێژ دەکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کەرکووک لە سایلۆکان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، بڕیارە لە چوارچێوەی پلانی کشتوکاڵی 527 هەزار و 521 تۆن و لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵیش نزیکەی 270 هەزار دۆنمی زەوی بەراو گەنمەکەیان وەرگیرێت.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا میروەیس، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤای گوت، "تاوەکو دوێنێ 480 هەزار تۆن گەنم لە هەر چوار سایلۆی کەرکووک، حەویجە، زاب و تازە وەرگیراوە، بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆری جووتیاران ناویان تۆمارکراوە و گەنمیان وەرنەگیراوە، پرۆسەکە چەند ڕۆژێک درێژ دەکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو بڕەی ماوە وەربگیرێت."
زانیاریی زیاتر: ئەمساڵ گەنمی دەرەوەی پلانی کشتوکاڵیش لە جووتیاران وەردەگیرێت لەو 480 هەزار تۆنەی لە سایلۆکان کۆگاکراوە نزیکەی 230 هەزاری هی دەرەوەی پلانی کشتوکاڵییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






