
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەسەر مەزاری نەمران لە ناوچەی بارزان
ئاڤا نیوز
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەردانی مەزاری نەمرانی لە دەڤەری بارزان كرد و قسەی بۆ میدیاکان کرد و گوتی، حكومەتی عێراق جددییە لەسەر چارەسەركردنی گرفتەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كە سەرەكیترینیان پرسی مووچەیە.
لێدوانی فەرمی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانم كردووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووینەوە و لەمیانەدا دۆخی ناوچەكەمان بە گشتی تاوتوێ كرد.
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق جەختی کردەوە، کە "پێویستە ڕێگاچەرەیەكی جددی بۆ گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بدۆزرێتەوە بەپێی دەستوور و یاسا بەركارەكان. گوتیشی، "سەرۆكوەزیرانی عێراق گرنگییەكی زۆر بە پەیوەندییە ناوخۆییەكانی عێراق دەدات بەتایبەت لەگەڵ برایانمان لە هەرێمی كوردستان، ئێمە جددین لەسەر چارەسەركردنی گرفتەكان بەگشتی كە سەرەكیتریان پرسی مووچەیە.
قاسم ئەعرەجی ئاماژەی بۆ ئەو لیژنەیە کرد کە "لەسەر ئاستی باڵا پێكهاتووە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان بە زووترین كات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






