ژمارەیەک گەریلا لە ڕێوڕەسمی پرۆسەی چەکدانانددا
ئاڤا نیوز
لە پرۆسەی چەک سووتاندنی گەریلاکانی (پەکەکە)، جگە لە یەکپۆشی جلەکان ئەوەی جێگای سەرنج بوو، هەموو گەریلاکان یەک جۆر کاتژمێریان لەدەست بوو. ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ جۆری ئەو کاتژمێرە ڕەنگ ڕەشانە کرد کە گەریلاکان لە دەستیان بوو.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11ـی ڕۆژی 11-7-2025 لە ئەشکەوتی جاسەنەی نزیک پارێزگای سلێمانی، بە ئامادەبوونی نوێنەری حزب و ڕێکخراوەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا. 30 گەریلا، 15 پیاو و 15 ئافرەت چەکەکانیان سووتاند. لەو ژمارەیە چواریان بەرپرسی کەجەکە بوون. گەریلاکان، بە یەکپۆشی جلێکی کوردی ڕەنگ خاکی بە پەڵەی سەوز نەخشێنراو دەرکەوتن، ئەوەی سەرنج درا، جگە لە یەکپۆشی، گەریلاکان لە مەراسیمەکە هەموویان یەک جۆر کاتژمێریان لە دەست بوو. کاتژمێرێکی دیجتیاڵی ڕەنگ ڕەش.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا، ئەو کاتژمێرە ڕەنگ ڕەشەی لە دەستی گەریلاکان بوو، لە زنجیرە بەرهەمەکانی کۆمپانیای کاسیۆی یابانییە و لە جۆری DBC-32-1A بوو. پێی دەوترێت (بانکی داتای فرە زمان)، دیزاینی کاتژمێرەکە کلاسیکە، بەڵام کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە لەوانە، تەختە کلیلێکی 10 ئایکۆنی هەیە، لەگەڵ ئەوەدا بژمێر (حاسیبەیەکی) هەشت ژمارەیی لەخۆ دەگرێت. شاشەیەکی LCD کوالێتی بەرزی بۆ دانراوە کە ژمارەکان و نوسینەکان بە ئاسانی دەخوێنێتەوە، داتا بانکێکی پێشکەوتووی هەیە بەجۆرێک ڕێگا بە سەیڤکردنی ناو و ژمارەی تەلەفۆن دەدات، تەنانەت ڕێگا بە سەیڤکردنی ئیمەیلیش دەدات. بیرگەی ئەم داتا بانکە توانای وەگرتنی 25 کرداری هەیە هەڵیبگرێت. ئەمە جگە لەوەی داتا بانکەکە پشتگیری 13 زمان دەکات. ڕۆژەکانی هەفتە بە 13 زمان نیشان دەدات، پاترییەکەی دەتوانێت تا 10 ساڵ بەبێ وەستان بەرگە بگرێت. یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەم جۆرە کاتژمێرە پێنج زەنگی ئاگادارکردنەوەی هەیە.
زانیاریی پەیامنێر: لە بارەی نرخی کاتژمێرەکە ئاڤا لە چەند دوکانێکی کاتژمێرفرۆشی شاری هەولێری پرسی، بە نزیکی هەموویان یەک جۆرە قسەیان دەکرد. ئەم جۆرە کاتژمێرە ساڵانی هەشتاکان مۆدێلی هەبوو، بەڵام ئێستاش کۆمپانیای کاسیۆی یابانی بە گۆڕانکارییەوە دروستی دەکات. لە بازاڕدا دوو جۆری هەیە، جۆرێکیان یابانییە و نرخەکەی لە نێوان (70 تا 80) هەزار دینارە. جۆرێکی دیکەی هەیە لە چین دروستکراوە نرخەکەی لە نێوان (35 تا 40) هەزار دینارە. بەڵام هەمان ئەو کاتژمێرە لە ماڵپەڕە جیهانییەکان، ئەوانەی تایبەتن بە کڕین و فرۆشتنی کاڵا وەک (ئەمەزۆن و ئی بەی) نرخەکەی لە نێوان 30 تا 60 دۆلارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت






