
سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
لەبارەی هەڵوێستی پارتی بەرامبەر بەغدا، بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، کەسایەتییە سیاسییەکان و حکومەتی فیدراڵی بەڵێنی چارەسەرکردنی پرسی ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەدەن، بۆیە دوا دەرفەت بە حكومەتی فیدراڵ دەدەین، بۆ ئەوەی ڕێگەیەک بۆ کۆتایهێنان بەم کێشەیە بدۆزنەوە.
وێنە گەورەکە: کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم داواکارییەکانی جێبەجێکردووە، بەڵام حکومەتی فیدراڵی بیانوو دەگرێت و ماوەی دوو مانگ زیاترە مووچەی ڕەوانە نەکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە، بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی و بە ئامادەبوونی د. فوئاد حوسێن، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکەش تاوتوێکردنی بژاردەکانی بەردەم کورد بەرامبەر بەغدا بوو، یەکێک لەوانەش کشانەوە بوو لە پرۆسەی سیاسی عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شەوی شەممە 12-7-2025، بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: پەیوەست بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ، هەروەها لەسەر یەکلاییکردنەوەی پرسی مووچە و بودجە و شاییستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ وەرگرتنی هەڵوێستی پێویست کۆبوویەوە.
لە ڕاگەیێنراوەکەی بارەگای بارزانی هاتووە:
٠ ڕۆژی شەممە، دوای گفتوگۆی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق، فوئاد حوسێن گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و بە مەكتەبی سیاسیی پارتی ڕاگەیاند، لایەنەکان و کەسایەتییە سیاسییەکان و حكومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بەڵێنی ئەوەیان داوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پرسی ناردنی مووچە و شاییستە داراییەکانی هەرێمی كوردستان چارەسەر بکرێت.
٠ "لەسەر داوا و بەڵێنی ئەوان هەروەها لەپێناو بەردەوامبوونی گفتوگۆیەكی هێمنانە و ڕەچاوکردنی بارودۆخ و بەرژەوەندیی گشتیدا، پێمان باش بوو دوا دەرفەت بە حكومەتی فیدراڵ بدەین، بۆ ئەوەی ڕێگەیەک بۆ کۆتایهێنان بەم کێشەیە بدۆزنەوە".
٠ "هەمیشە بڕوامان بەوە هەبووە ئەگەر ڕێگەی گفتوگۆ هەبێت، ئێمەش پێمان باشە بە لەیەکتر تێگەیشتن كێشەكان چارەسەر بكەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






