ئاڤا تایبەتمەندی ئەو زەوییانەی کە بەسەر فەرمانبەرانی هەولێر دابەش دەکرێت، ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێک لەو زەوییانەی کە بۆ فەرمانبەران ئامادەکراوە، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر دەڵێت، ئەو زەوییانەی بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەران دیاریكراوە، لە باشترین شوێنی هەولێرە و سەرجەم پێوەر و ستاندەرە پلانسازییەكانی لێ ڕەچاوكراوە.
وێنە گەورەكە: لە مانگی ئاداری ساڵی 2023، بڕیار درا بە دابەشكردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی لەوەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون، هەر فەرمانبەرێك بەپێی سیستمی خاڵبەندی زەوی پێدەدرێت و ساڵانی خزمەت لەبەرچاو دەگیرێت، هەروەها باری خێزان و ژمارەی منداڵ، شوێنی نیشتەجێبوون لەبەرچاو دەگیرێن.
لێدوانی فەرمی: شوكریە عەباس، بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی شایستەیی فەرمانبەران؛ لە باشترین شوێنی هەولێر، زەوی بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەران دابین كراوە كە شوێنەكە تەختاییە و سەرجەم پێوەر و ستاندەرە پلانسازییەكانی لێ ڕەچاوكراوە. هاوكات باشترین دیزاین بۆ دابەشكردنی زەوییەكان نەخشێنراوە و پانتایی هیچ شەقام و كۆڵانێك، لە 12 مەتر كەمتر نابێت. لەگەڵ ڕەچاوكردنی ڕێژەی سەوزایی و ڕێنماییە ژینگەییەكان بەپێی پێوەر و ستاندەرە جیهانییەكان.
ئاشكراشی دەكات، دوای ئەوەی قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوییمان بە سەركەوتوویی تەواوكرد، ئێستا قۆناغی دووەمی دابەشكردنی زەوی، گەیشتووەتە هەنگاوی كۆتایی كە 33 هەزار پارچەزەوی ئامادەیە، بەڵام 20 هەزاری دابەش دەكرێت تا ئەو كاتەی ڕێكارەكانی قەرەبووكردنەوەی جووتیاران و خاوەنی زەوییە كشتوكاڵییەكان بە شایستەیی دەدرێتەوە، ئەوكات 13 هەزار زەوییەكەی دیكەش بە تەواوی ئامادە دەبن.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: 70 بۆ 75 هەزار پارچەزەوی كەوتووەتە نێو سنووری سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەرانی سوودمەندبوو تەرخانكراوە، ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر، سەرقاڵی ئامادەكردنی زەوییەكانن.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیەكانیش نزیكەی 60 هەزار پارچەزەوییان ئامادەیە كە بەهەمان شێوەی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، باشترین شێوەی نەخشەسازی لێ ڕەچاو دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر تێکشکێنرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی گەرمیان ڕوونکردنەوە لەسەر کوشتنی سێ کەس دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر: لەكاتی بینینی هەر تاوانێک بەڵگەكان بە وەتسئەپ بنێرن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی هۆشداریی تووند دەدات: بارزانی جددییە لە کشانەوەیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بەهرەی گەنجەکانمان شانازییەکی گەورەیە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی شەڕی پەکەکەو تورکیاوە سەدان گوندی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون
12 تەممووز
چارەسەرێکی ئازاری درێژخایەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات
12 تەممووز
هونەرمەندێکی کورد دەوێت لە چەکە سووتاوەکانی پەکەکە بەرهەمێکی هونەری دروست بکات
12 تەممووز
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر تێکشکێنرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی گەرمیان ڕوونکردنەوە لەسەر کوشتنی سێ کەس دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر: لەكاتی بینینی هەر تاوانێک بەڵگەكان بە وەتسئەپ بنێرن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی هۆشداریی تووند دەدات: بارزانی جددییە لە کشانەوەیدا