
دیمەنی ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر - ئاڤا میدیا؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی داخستنی ئاسمانیی ئێران و وەستانی گەشتە ئاسمانییەكانی وڵاتانی ئێران و توركیا، بەڕێوەبەریی گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تایبەت بە ئاڤا، دواخستنی گەشتە ئاسمانییەكانی بەرەو توركیای ڕەتكردەوە و دەڵێت، هیچ گەشتێك دوانەخراوە.
وێنە گەورەكە: دەنگۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەکانی ئێران لە بەشێك لە میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەوە، هەرزوو میدیای ئێران ئەو هەواڵەی ڕەتكردەوە و ڕوونیكردەوە، دوای كۆتاییهاتنی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەكانی ئێران لە كاتی ڕۆژ و بەدیاریكراوی لە 5ـی بەیانی تاوەكو 6ـی ئێوارە ئەنجام دەدرێن و هیچ گەشتێك بە شەو ناكرێت، ئەمەش هیچ پەیوەندیی بە بوونی مەترسی بەسەر ئاسمانی ئێرانەوە نییە.
پەیوەست بەم بابەتە: دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی داخستنی ئاسمانی ئێران، بەشێك لە میدیاكان بەمجۆرە بڵاویان كردەوە، گوایە گەشتەكانی توركیا بۆ وڵاتانی ئێران، عێراق و ئوردن هەڵوەشاونەتەوە، هەرزوو ڕۆژنامەی حورییەتی تورکی، لە سەرچاوەی هێڵی ئاسمانیی تورکیاوە ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە و دووپاتیكردەوە گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا، ئاسایین.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، گەشتەکانی نێوان هەولێر و تورکیا ئاسایین و هیچ گەشتێک دوانەخراوە.
پێدراوە ڕاستییەكان: میدیاكان باس لەوە دەكەن، لە جەنگی دوازدە ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە، سیستمی (گی پی ئێس)ـی ئێران گرفتی تەكنیكی بۆ دروستبووە و جارجارە دەوەستێت، بەهۆیەوە چەند جارێك گەشتە ئاسمانییەكان بەشێوەی كاتی پەكی دەكەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






