
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە حەنانە، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە ڕێگەی پەیامێکەوە کە ساڵح محەمەد عێراقی، کەسایەتیی نزیک لە خۆی بڵاوی کردەوە، زنجیرەیەک پرسیاری ئاراستەی لایەنە سیاسییە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن کرد، کە بە مەرجی قورس و بنەڕەتی دادەنرێن بۆ هەڵسەنگاندنی هەر هێزێکی سیاسی.
پەیامی فەرمی: ساڵح محەمەد عێراقی نوسیوویەتی: "وشەکانم دەنووسم لە کاتێکدا کۆبوونەوەمان لەگەڵیدا لە حەنانە هێشتا بەردەوامە... لێمان دەپرسێت: "کام لەو کوتلە و لایەنانەی کە خۆیان بۆ هەڵبژاردن پاڵاوتووە، بەرنامەکەیان بریتییە لە:
سەربەخۆیی بەبێ پاشکۆیەتی، کۆکردنەوەی چەک تەنیا لەژێر دەستی دەوڵەتدا، بەهێزکردنی سوپا و پۆلیس، هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان، تێکەڵکردنی حەشدی شەعبی بە هێزە ئەمنییەکانەوە یان ڕێکخستنەوەی، پابەندبوون بە خۆشەویستیی نیشتمان و ئاشکراکردنی گەندەڵکاران و هەوڵدان بۆ چاکسازی؟
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەدر پرسیارێکی گرنگتری وروژاندووە و دەڵێت: "چی گەرەنتییەکە کە دەتوانرێت لەو لایەنانە وەربگیرێت بەرامبەر بە پێدانی دەنگی کەسە شەریفەکان؟"
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پەیامە لە کاتێکدایە کە ڕەوتی سەدر بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی کردووە، وەک ئاماژەیەک شرۆڤە دەکرێت بۆ ئەوەی کە لە ڕوانگەی سەدرەوە، هیچ کام لە لایەنە بەشداربووەکان ناتوانن وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەنەوە و ئەو مەرجانە جێبەجێ بکەن، ئەمەش هۆکاری بایکۆتکردنەکەیانە و هاوکات وەک نەخشەڕێگایەک بۆ هەر حکومەتێکی داهاتوو دادەنرێت کە ڕەوتەکەی تێیدا بەشدار بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات