ئیسرائیل هۆشداری بە سووریا دەدات لە بەئامانجگرتنی درووزەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 تەممووز

دیمەنی ژمارەیەک هاووڵاتی کە ئاڵای سووریای نوێیان بەرز کردووەتەوە
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەو هێرشانەی سوپا کردیە سەر باشووری سووریا، هۆشدارییەکە بۆ ڕژێمی سووریا بۆ ئەوەی درووزەکان بە ئامانج نەگرێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی سێ ڕۆژە شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان درووزەکان و هێزە ئەمنییەکانی سووریا بەردەوامە و تا دێت دۆخەکە خراپتر دەبێت، ئیسرائیل هۆشدارییەکی توند بە سووریا دەدات لەوەی چیتر درووزەکان بە ئامانج نەگرێت.
لێدوانی فەرمی: یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێرشەکانی ئیسرائیل پەیامێکی ئاشکرایە و هۆشداریێکە بۆ دەسەڵاتدارانی سووریا، ئێمە ڕێگە نادەین زیان بە درووزەکانی ناو سووریا بگات، ئیسرائیل بێدەنگ نابێت و ناوەستێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هۆشدارییەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە دوێنێ سوپای ئیسرائیل چەند تانکێکی هێزە ئەمنییەکانی سووریای لە پارێزگای سوەیدا بە ئامانج گرتووە وەک خۆیان دەڵێن، ئەو کەرەستە سەربازییانە مەترسی و هەڕەشە بوون بۆ سەر دەوڵەتی ئیسرائیل.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان درووز و هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە ماوەی سێ ڕۆژدا 99 کەس لە هەردوو لا کوژران و سەدان کەسیش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






