بەرپرسێکی ئەمنی: لەناو خاکی عێراقەوە هێرشی درۆنی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 15 تەممووز

ساتی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی
ئاڤا نیوز
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت دەڵێت، هێرشە درۆنییەکان لەناو خاکی عێراق دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان. هۆشداریش دەدات، کە بەردەوامبوونی ئەو هێرشانە دەرئەنجامی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە سەرەتای ئەم مانگەوە 10 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە توانراوە بەشێکی ئەو درۆنانە بخرێنە خوارەوە. ئەم هێرشانە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و دەرەوە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
لێدوانی فەرمی: لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای گوت: هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان نەوەستاون و پێشتریش هێرش دەکرایە سەر فرۆکەخانەکانی و هێزەکانی هاوپەیمانان، چەند ڕۆژێکیشە هێرش دەکرێتە سەر کێڵگە نەوتییەکان و شوێنە ستراتیژییەکان.
لیوا عەبدولخاڵق تەلعەت لەبارەی سەرچاوەی هێرشە درۆنییەکان دەڵێت، هێرشەکان لەناو خاکی عێراق دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و بەردەوام بوونی ئەو هێرشانەش دەرئەنجامی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە.
بەگوتەی نوێنەرەکەی هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، پێشتر لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان پێکهێنران لە کەسانی پسپۆڕ و تەکنیکی پێکهاتبوو، ئەو لیژنانە شوێنی هەڵدانی درۆنەکان و ئەو لایەنانەی هێرشە درۆنییەکانیان ئەنجام دەدا، دیاری کران، بەڵام دەرەنجامی لیژنەکان ڕانەگەیێنران و کاریان لەسەر نەکرا.
لەلایەکی دیکە: ئەمڕۆ سێشممە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لەڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشێکی تیرۆرستی کرایە سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنک لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک. گوتیشی، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی لیوا عەبدولخاڵق تەڵعەت:
- جگە لە سوپا هەندێک هێزی دیکە لە عێراق باڵادەستن و حکومەتی عێراق دەسەڵاتی لەسەریان نییە.
- پێویستە لەسەر ئاستی پەرلەمانی عێراق و بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان و لایەنە سیاسیەکانی عێراق کار لەسەر وەستاندنی ئەو هێرشانە بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






