
چەند پارچە زەوییەکی نیشتەجێبوون - وێنە ؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
پرۆسەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان لە سنووری هەولێر و دەوروبەری بەردەوامە، ئەمڕۆش 761 كارتی دیكەی زەوی لە سنووری كانی قرژاڵە تاپۆ كران و وێنەی تۆمارەكانیان گەڕاوەتەوە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی شارەوانی، بەردەوامە لە تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان لە ژێر ڕێنمایی وەزارەت، لە ماوەی ڕابردوو هەزاران کارتی زەوی تاپۆکراون و خاوەنەکانیان دەتوانن بە یاسایی مامەڵە بە زەوییەکانیان بکەن، ئەمڕۆ ژمارەیەکی دیکەی زەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر لە کارتەوە کرانە تاپۆ.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی كارەكانی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ تاپۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەشێك لە نەخشەی كەرتی 42ـی كانی قرژاڵە و بەشی 57ـی ساتور، 761 كارتی دیكەی زەوی كارەكانی تاپۆكردنیان تەواو بووە و وێنەی تۆمارەكانیان گەڕاوەتەوە و ئێستا ئامادەن.
زانیاریی زیاتر: لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان، یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ تاپۆ لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دامەزرێنرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەكو ئێستا نزیكەی 78 هەزار كارتی زەوی لە سنووری هەولێر و دەوروبەری تاپۆ كراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






