نەتەوەیەکگرتووەکان: 875 فەلەستینی لە نۆرەی وەرگرتنی هاوکارییەکان لە غەززە کوژراون
- هەواڵ
- 16 تەممووز

دیمەنی کۆبوونەوەی خەڵکی غەززە بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکان
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، سەدان کەس لە کاتی وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە کوژراون.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ ئەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە، بەڵام تا دێت دۆخی مرۆیی لەو کەرتە خراپتر دەبێت و سەدان کەس لە کاتی وەرگرتنی یارمەتییەکان کوژراون.
بڵاوکراوەی فەرمی: کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: لە ماوەی شەش هەفتەی ڕابردوودا 875 کەس لەکاتی ڕاوەستان بۆ وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان کوژران و دەیانی دیکەش برینداربوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە سێ مانگە ئیسرائیل گەمارۆی کەرتی غەززەی داوە و بەشێوەیەکی سنووردار نەبێت ڕێگە بە چوونە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکانی نادات، بۆیە تا دێت دۆخی مرۆیی لەو کەرتە خراپتر دەبێت، ئیسرائیل و ئەمریکا لەڕێگەی "ڕێکخراوی مرۆیی غەززە" هاوکاری بەسەر خەڵکی کەرتەکە دابەش دەکەن، بەڵام نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو ڕێکخراوە تۆمەتبار دەکات بەوەی ڕەچاوی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ناکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






