
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى و هانۆ پێڤكور، وهزيرى بهرگريى ئيستۆنيا
ئاڤا نیوز
ئیستۆنیا لەڕێگەی وەزیری بەرگرییەوە جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێمی كوردستان و كۆتاییهێنانی بەئامانجگرتنی ژێرخانی وزەی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ئهمڕۆ چوارشهممه 16ـى تەمموز، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له هانۆ پێڤكور، وهزيرى بهرگريى ئيستۆنيا كرد. له كۆبوونهوهکەدا، پەرەپێدانی پهيوهندیی دوولایەنە، بهتايبهتى له بواری ئهمنى و بهرگريدا تاوتوێ کرا.
چی باسكرا: سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، سوپاسی پشتیوانیی و هاریکاریی ئيستۆنيای بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوهى هاوپهيمانيى نێودهوڵهتيى دژى داعش کرد. وهزيرى بهرگريى ئيستۆنياش، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ ههرێمى كوردستان دووپات کردەوە.
بابەتە ستراتیژییەکە: لە دیدارەكەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستنیی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە هێرشی تێکدەرانەی سەر ژێرخانی ئابووریی و وزەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
7 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتیی بازرگانی لە زاخۆ کردەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەزار و 630 قوتابخانەی سنووری هەولێر زەنگی خوێندن لێدرا