تورکیا لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا پەیامێکی تووند بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 16 تەممووز

دیمەنی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر وەزارەتی بەرگریی سووریا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا دەکات، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سووریا دووپات دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: شەڕ و گرژییەکانی نێوان دروز و حکومەتی سووریا بووە هۆی ئەوەی ئیسرائیل بۆ ناو شەڕەکە پەلکێش بکات، بەهۆی ئەوەی تورکیا و ئیسرائیل دوو بەرەی دژ بە یەکن و تورکیا پشتیوانی لە حکومەتی نوێی سووریا دەکات، ڕووداوەکە کاردانەوەی تووندی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا "کارێکی تێکدەرانەیە" ئامانجی تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی تەواوی ناوچەکەیە، ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ حکومەتی سووریا دووپات دەکەینەوە.
لەلایەکی دیکەوە: جەودەت یڵماز، جێگری سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا تەنیا سەروەری سووریا ناکاتە ئامانج، بەڵکو بەئاشکرا هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری هەموو ناوچەکە".
لە پاڵ ئەوەشدا: فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا نەک تەنیا سەقامگیریی و ئاسایشی سووریا، بەڵکو ئارامی تەواوی ناوچەکەمان دەکاتە ئامانج، سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پێشکەوتنی گەورە بۆ غەززە لە ئارادایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع: سووریا بووەتە دەرفەتێک بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی ناوچەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پێشکەوتنی گەورە بۆ غەززە لە ئارادایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع: سووریا بووەتە دەرفەتێک بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی ناوچەکە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شەرع لە نیویۆرک چاویان بە یەکتری کەوت