
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لێكتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدای پەسەندكرد و بڕیاری ناردنی یەک مووچەی دا، لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراقیش بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند كە پارەی پێویستیان لەبەردەستە بۆ دابینكردنی مووچە.
چیرۆکی سەرەکی: كاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی، كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بۆ تاوتوێ و پەسەندكردنی لێكتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە نەوت و مووچە کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند كە ئەنجوومەنەكە ڕەشنووسی لێتێگەیشتنەكەی پەسەند كردووە و بڕیاری ناردنی مووچەیەکی دا.
زانیاریی زیاتر: ئەم كۆبوونەوە نائاساییەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دوای ئەوە دێت كە دوێنی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەشنووسی لێكتێگەیشتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدای پەسەند كرد و بە نووسراوی فەرمی ئاراستەی بەغدا کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەم پەسەندكردنە، پێویستە حکومەتی عێراق بە تەواوەتی پابەندبێت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
لەلایەكی دیكەوە: سەرچاوەیەك لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند كە پارەی پێویستیان لەبەردەستە بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، هەر كاتێك حكومەتی عێراق بڕیار بدات، بە زووترین كات پارەی پێویستی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دابین دەكەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






